ئەنجوومەنی دادوەری عیراق رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە و پارێزگای بەغدادیش لە ریزبەندی یەکەمدایە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری مانگی یەکی ئەمساڵی سەبارەت بە دۆسیەی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ھاوسەرگیری نوێ لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 26 ھەزار.
لە بەرامبەردا، حاڵەتەکانی جیابوونەوە شەش هەزار و 433 حاڵەت بووە، واتە لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی 211 حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە.
ھەر بە پێی ئامارەکە پارێزگای بەغداد لە ریزبەندنی یەکەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە دێن.
بەشێکی چاودێرانیش ئەم دۆخەی عیراق بۆ خراپی دۆخی گوزەران و بێکاری و نەبوونی ژیانێکی شایستە، هاوکات لەگەڵ خیانەتی هاوسەرگیری دەگەڕێننەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق