فـارس نەورۆڵی
-
سیـــــــاســــەتـــــــــ جیاواز لە کایەکانی دیکەی ژیان پەیوەندی یاخود دەستوەردانی لە هەموو کایەکانی دیکەدا هەیە. لە فەزای ئەقڵانیدا دەسوەردانی ئەرێنییەو لە فەزای نائەقڵانی و فەوزادا دەسوەردانی نەرێنییە!
ئەوەی سیاسییەکی کارامە و نیشتیمانپەروەر بەگەورەیی دەهێڵێتەوە خەباتکردنە بۆ بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان و چاکەی گشتی. لەم نێوەندەدا کاری لەپێشینە پێویستە جێبەجێ بکرێت بۆئەم قۆناغەی گەلی کوردستان. ئەوەی پێویستە سیاسییەکان (بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن)ـــەوە لەبەر چاوی بگرن دوو کاری گرنگە، کە پێویستە هەوڵی بەپەلەی بۆبدەن بۆمانەوەی خۆیان و سەروەری هەرێم ئەوانیش بریتین لە:
١. یەک گوتاری کوردستانی و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پڕلە عینادی و ڕق وکینەیەی کەهێزەکان بەرامبەر یەکتر هەیانە!
٢. لەبەرچاوگرتنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کە لەدۆخێکی خراپدایە!
چارەسەرکردنی ئەم دوو گرفتە گەورەیە متمانەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆهەرێم مسۆگەردەکات و پێویستە ئەوەش بزانین متمانەی میللەت، متمانەی نێودەوڵەتی بەهێزدەکات. دەشزانین ئێستا ئەودۆخە متمانەی خەڵکی گەیاندوەتە کوێ! و متمانەی نێوان هێزە سیاسیەکان لەوپەڕی بێ هێزیدایە! بەڵام بونی هێزی جیاواز لەکۆمەڵگەدا یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراتی و دەبێ سەرەڕای جیاوازی ڕێز لە یەکتری بگرین و ژێرخانی فیکری بۆ جیاوازییەکان دروست بکەین و دورکەوینەوە لە عینادی و ڕقی کوێرانە لەیەکتر. نابێ بڕیارو هاوکێشەی پێشوەختی نەرێنی بە سەر یەکدا بسەپێنین.
ئەمڕۆ پرسیارەکانی خەڵک زۆرن و وەڵامەکان کەم. ئەم وتانەی بەندە تەنها بۆبەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە و کە مێژوو دەخوێنمەوە ئەم دۆخە دەبینم! لە تارماییەکانی داهاتووش دەترسم!
بۆیە تەنهاڕێگای ڕاست دیالۆگی کراوەیە لە نێوهێزەکاندا بۆ دانانی نەخشەیەک بۆپاراستنی هەرێم لە ناو ئاگری جەنگی ساردو گەرمی نێوان زلهێزەکان و شەپۆلی گۆڕانکارییە چاوەڕوان کراوەکان. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەموو هێزێک خۆی بەخاوەنی هەرێم بزانێت، خۆ ئەگەر لەدەسەڵاتیشدا نەبێ ئەوا هەڵبژاردنمان لەپێشە و کرداری جوانی هەرهێزێک لە ناو ڕای گشتی دا دەتوانێ هاوکێشە بگۆڕێت.
داوجــــــار ئەگەر هێزە کوردستانییەکان بەم خەیاڵی سڕینەوە و یەکتر شکاندنە کاربکەن لەدۆخی خەڵک تێنەگەن ئەوا کردارەکانی ئەوان (دوژمنانی کورد)بۆشکستی کورد دەبێت و مێژووش ئەوەی نیشانداوین .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق