پەیمانگەی واشنتۆن: تۆڕی "دزیی سەدە" سەر بە مستەفا کازمی-ن

ليست هناك تعليقات


راپۆرتێکی ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی لەوە کردووەتەوە، کە نابێت حکومەتی عێراق بەتەواوی پشت بەو داهاتە بەرزەی نەوت ببەستێت کە لە چەند مانگی رابردوودا بەدەست هاتووە، دەشڵێت "تۆڕی دزیی سەدە سەر بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقن".

لە راپۆرتەکەدا هاتووە "دەبێت حکومەتی نوێی عێراق ئابوری عێراق هەمەچەشن بکات، خەرجییەکانی حکومەت کەمبکاتەوە، هەوڵبدات هەلی کارێکی راستەقینە و بەردەوام بۆ ئەو سەدان هەزار کەسەی ساڵانە دەچنە ناو بازاڕی کارەوە".

"لەبری ئەو هەنگاوانە، حکومەتی نوێ بەنیازە خەرجی بۆ مووچەی کەرتی گشتی لە ساڵی 2023دا بە بڕی 20 تریلیۆن دیناری عێراقی (13.71 ملیار دۆلار) زیاد بکات، کە ئەو پارەیە بۆ دامەزراندنی نزیکەی 66 هەزار دەرچووی تازە و دانانی 360 هەزار کرێکاری کاتی دیکە کە دەخرێنە ناو لیستی مووچەی هەمیشەیی، زیاد بکات" وەک راپۆرتەکە ئاماژەی پێداوە.

راپۆرتەکە پێیوایە "بۆ وڵاتێکی 42 ملیۆن کەسی وەک عێراق، هەوڵی پارچە پارچەی لەم جۆرە سەرقاڵکەرە و هیچ شتێک ناکات بۆ دروستکردنی ئەو بیرۆکراسییە بێلایەن و سەربەخۆیەی پێویستە بۆ پێشکەوتنی راستەقینە".

راپۆرتەکەی پەیمانگەی واشنتۆن دەڵێت "پێدەچێت تۆڕە فراوانەکەی بەناو دزی سەدە کۆمەڵێک ئەکتەری سیاسی کاریگەر و بەرفراوان لەخۆبگرێت، لەنێویاندا ئەوانەی نزیکن لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو مستەفا کازمی."

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت سوادانی بەردەوامبێت لە فشارەکانی بۆ ئەوەی متمانەی خۆی و کابینەکەی، چ لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوە، پەیوەستە بە بەدواداچوونی و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی لە دۆسیەکانی گەندەڵی و دواتر دادگاییکردنی تاوانباران".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif