ڕۆژی چوارشەممە ٨/٢/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر، لیژنەیەكی مامۆستایان و فەرمانبەران کە لە نوێنەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون سەردانی قونسولی گشتی ئەمریکایان کرد و لەگەڵ جۆشوا لویس بەرپرسی سیاسی قونسولیە کۆبونەوەیان کردووە
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لە بارەی گیروگرفتەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە کردوە، بەتایبەت پرسی پلە بەرزکردنەوەی موچەخۆران کە لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٥٠٠٠ پانزە هەزار واژۆی فەرمانبەران و مامۆستایان کۆکراوەتەوە و ئەمرۆ کۆپیەکیان درایە قونسولخانەی ئەمریکا بە ئامانجی ئەوەی لە گفتووگۆکانیاندا لە گەڵ حکومەتی هەرێم بیکەنە پرسێکی گرنگ
لیژنەی مامۆستایان و فەرمانبەران پێکهاتوە لە ( دانا عەبدول ، بەدەل بەرواری، نەبەرد ئەحمد و عادل حسن و عوسمان گوڵپی)
دەقی هەواڵەکە لە پەڕەی فەرمی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی قونسولخانەی ئەمریکاوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق