سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە قیستی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق بە دینار بدرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-2-2023، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ریاگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی کرێی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بدەن بۆ ئەوەی لە بری دۆلار بە دینار بێت. دەشڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوو یەکلا دەبینەوە".
دەستەی وەبەرهێنانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی هەموو ئەو کۆمپانیایانە کردووە کە وەبەرهێنانیان لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبووندا کردووە، داوایان لێدەکات کە قیستەکانی هاووڵاتییان بە دیناری عێراقی و بە نرخی 147 هەزار دینار بۆهەر 100 دۆلاری ئەمریکی وەربگیرێت.
بەگوێرەی نووسراوەکەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق، هیچ کۆمپانیایەک نابێت بە دۆلار یان زیاتر لە نرخی فەرمیی دۆلار لە بانکی ناوەندی، پارە لە هاووڵاتییان وەربگرێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەوەش کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دروستکردووە.
دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری دا ئەو کەسانەی قیستی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونیان لەسەرە کە قیستەکانیان بە دیناری عێراقی بدەن، هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکیشی بەرامبەر 147 هەزار دیناری عێراقی خەمڵاندووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق