سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی لە دیدارێکیاندا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی باسیان لە دواین گۆڕانکاریەکانی حیزبەکەیان کرد.
ڕۆژی یەك شەممە ٥/٢/٢٠٢٣ سەرۆکایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتیمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو لە لایەن بەختیار علی ئەندامی چڤاتی گشتی و بەرپرسی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانەوە پێشوازی کران
لە سەردانەکەیاندا بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان باسیان لە دۆخی ئێستا و دوا پەرەسندن و گۆڕانكارییە نێۆخۆییەکانی هاوپەیمانی کردوە و لەبەرامبەریشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی نیشتیمانی.
وەفدی سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی پێکهاتوون لە(د.شۆڕش علی تیلەکۆیی - دڵشاد بابانی و مەزهەر ساڵح)
_____________________________________________________________
تێبینی
لە بەرواری 9-12-2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە خۆیان وەك سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی ناساند، ژمارەیەك بڕیاری حیزبەکەیان بۆڕای گشتی ڕاگەیاند کە بە زۆرینە و لە کۆبونەوەی باڵای خۆیاندا پەسەندیان کردون
لە گرنگترین بڕیارەکانیاندا هاتوە:
١-ئەنجومەنێکی کاتی پێکدەهێنین بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی تا بەستنی کۆنگرە.
٢-لادانی سەرۆکی هاوپەیمانی (ئەیوب نیعمەت قادر) لە سەرۆکایەتی حیزبەکە و وەرگرتنەوەی مافی هاودید بوون و دەرکردنی لە ئەندامێتی لە هاوپەیمانی نیشتمانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق