هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


 
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، شارەزایەکیش هۆکاری راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نەبوونی کۆگای ستراتیژیی هەڵگرتنی نەوت دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "کۆگاکان تەنیا توانای هەڵگرتنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە."

رۆژی سێشەممە، 28-3-2023، نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شاندی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدایان کرد و ژمارەیەک پێشنیازیان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە پێدرابوو و تاوتوێی دەکەن و بەمنزیکانە لەگەڵ بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەگەنە رێککەوتن."

رواندزی کە ئەمادەنەبوو ئەو پێشنیازانەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابکات، گوتی: "نابێت هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هەروا بمێنێتەوە و دەستپێدەکاتەوە، چونکە جگە لە زیانگەیاندن بە ئابووریی هەرێمی کوردستان عێراقیش، رۆژانە بە بڕی 35 بۆ 40 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات."

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان گوتی، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست ئەو گەیشتووە "پێنجشەممە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر دەستپێنەکاتەوە کێشەی جیدی بۆ حکومەت دروست دەبێت."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif