لە دیداری ١٥ و ١٦ی سێدا، سلێمانی لە خۆی دەچێ

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دیداری سلێمانی بەڕێوە بچێت، ئەم دیدارە ئەوە بۆ حەوتەم جارە بەرێوە دەجێت و دەتوانم بڵێم کە تاکە وێستگەیەکە بۆئەوەی وێنەی زیندوێتی سلێمانی بهێڵێتەوە، بە جۆرێك دەبێتە شوێنی گفتووگۆ گرنگەکانی ناوچەکەو جیهان هاوشێوەی پایتەختە ناسراوەکان.
 جگە لە کەسایەتی و نوخبەی بوارە جیاوازەکانی چوارپارچەی کوردستان، سەدان بەرپرس و بڕیاربەدەست و کەسایەتی ئەکادیمی و میدیایی و سیاسی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهانەوە ڕوودەکەنە کورستان و لە کوردستانیش لە سلێمانی دەگیرسێنەوە بۆ ئامادەبوون لە دیدارێك کە دەبێتە کۆکەرەوەیەکی جیاوازی باڵا

ئەم دیدارە ئاست بەرزەی زانکۆی ئەمریکی کە بە ناونیشانی(پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان) دەستپێدەکات و تیایدا بیرمەندو وپسپۆڕ و شارەزایانی ناوچەکە و جیهان لەبارەی پرسە هەر دیارە ناوچەییەكان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەكانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناكۆكین کۆدەبنەوە و گفتووگۆ دەکەن

"سلێمانی وەك شارێکی زیندووی دوور لە ململانێ بچوکەکان خۆی نمایش دەکات و سەرقاڵی خۆی نابێ بەڵکو گفتوگۆ لەبارەی ئەوانیترەوە دەکات"

ئەوەی گرنگە سلێمانیە، کە جارێکیتر دەبێتەوە چەقی کۆبوونەوە و گفتووگۆ گرنگەکان و سەدان میوانی ئاست بەرز لە بوارە جیاوازەکاندا لەم شارە ئاشنای یەکتردەبن، لێرەوەش سلێمانی وێنە ڕاستەقینەکەی خۆی دەدۆزێتەوە و وەك شارێکی زیندووی دوور لە ململانێ بچوکەکان خۆی نمایش دەکات و سەرقاڵی خۆی نابێت و گفتووگۆ لەبارەی ئەوانیترەوە دەکات، ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ ئەم شارە و پێویستە لێرەوە بێینەوە سەر دێڕ و جارێکیتر سیاسەت و ئیدارەدانی بە جۆرێك دابڕێژرێتەوە کە شایستەی بەردەوامی زیندوێتی و قوربانیدان و پێشەنگی ڕابردوی بێت، کە لە ڕاستیدا چەندین ساڵە خەریکە بەمەبەست و لەدەرەوەی ئیرادەی خۆی سلێمانی لە وێنە ڕاستەقینەکەی دوور دەخرێتەوە و سەرقاڵ دەکرێت بە هەندێك شتی لاوەکیەوە کە هیچ کات نابێت شاریكی گرنگ و خاوەن پێگەی وەك سلێمانی پێوەی سەرقاڵ بێت، چونکە وێنە ڕاستەقینەکەی سلێمانی ئەوەیە کە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە دەیبینین و لە دیدارێکی ئاستبەرزدا دەدرەوشێتەوە و دەتوانم بڵێم لێرەدا سلێمانی لە خۆی دەجێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif