له‌ سۆنگه‌ی تێروانینه‌كانی مه‌لا به‌ختیاردا، به‌ره‌و داڕشتنی گوتاری سه‌ده‌

ليست هناك تعليقات


 د.بەکر صدیق
-
له‌ كۆربه‌ندی چه‌ند رۆژی رابردوی روداودا، مه‌لا به‌ختیار له‌ ماوه‌ی هه‌شت خوله‌كدا، هه‌لوه‌سته‌یه‌كی هه‌ستیاری له‌سه‌ر دۆخی عیراقی ئیتیحادی و هه‌رێمی تاقانه‌ی كوردستاندا، خسته‌روو. ئه‌و هه‌لوه‌سته‌، له‌م ده‌وران و دۆخه‌ ی عیراقی كردۆته‌ بارمته‌ی تێكئالقانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ناكۆكه‌ هه‌ریمایه‌تی و نێو ده‌وله‌تیه‌كانه‌وه‌، ده‌هێنی، وه‌ك خه‌مێكی نیشتمانی هه‌موان له‌ پارته‌ سیاسیه‌كانی عیراق و كوردستان، رابچڵكێنێ.

له‌گۆره‌پانی سیاسی عیراقی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌موو ئاماژه‌كان، پێمان ده‌ڵین، كه‌ سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌تكردن له‌ ده‌وله‌ته‌كه‌ماندا، به‌تاڵبوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌رپرۆژه‌یه‌كی سیاسی، كه‌ عیراق و هه‌رێم له‌ لێكه‌وته‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ململانێ ئیقلیمی و نێو ده‌وله‌تیه‌كان، بپارێزێ رونیشه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌ گێژه‌نێكی خنكێنه‌ری بێ كاریزماو بێ گوتاری سه‌ده‌ دا خول ده‌خوا.

كاتێك عیراق، مه‌لا به‌ختیار گوته‌نی، پێناسه‌ی تازه‌ی سیستمی جیهانی تازه‌، شك نه‌بات، لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا درك نه‌كات. له‌ ئه‌منی ستراتیژی جیۆپۆله‌تیكی، هه‌لوه‌سته‌ی نه‌كردبێ، به‌شێكیش بێ له‌ باقه‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه‌ به‌ هێزو به‌ پاره‌و به‌ موخابه‌رات و كاری هه‌واڵگریی، ئه‌چن به‌رێوه‌ ! له‌ روی سیستمی حوكم و ئیداره‌و ئه‌منی خۆراكیدا، له‌ قه‌یراندابێ و گلابێته‌ ناو سیستمێكی ئاڵۆزی ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تیه‌وه‌، بێگومان، هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌شی، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ده‌رنابێ له‌ كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و گرفته‌ خنكێنه‌رانه‌ی عیراقی ئیتیحادی دوچاری بوه‌ ! ده‌بێ چ دۆخێكی سیاسی و كام ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، چاره‌نوسی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌قالب بدات ؟!

بێگومان، بۆ ئه‌مه‌، مه‌لا به‌ختیار، كیبۆردی گوتاری سیاسی، وه‌ك سیاسه‌ت مه‌دارو وه‌ك رۆشنگه‌رێك خسته‌روو. ئه‌و كیبۆرده‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌ناو وتاره‌ هه‌شت خوله‌كیه‌كه‌یدا، به‌یانی كرد ، له‌ تێروانینی ئێمه‌دا ده‌شێ بكرێته‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سیاسه‌تكردن بۆ نیشتیمان و بكرێته‌ به‌رمه‌بنای دارشتنی مه‌نه‌فیستی ده‌سته‌به‌ری ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌و له‌وه‌وه‌، روه‌و بونیتنانی گوتارێكی كاریزمایی، هه‌ڵكشێین.

له‌ تێگه‌یشتنی مه‌لا به‌ختیاردا، كاتێك وه‌ره‌قه‌ی كاری دانوستانكارنی كورد له‌ به‌غدا نیوه‌ی خواسته‌كانی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی له‌ خۆ گرتبێ!، ته‌واو كه‌ری ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كاره‌ش لای مه‌لا به‌ختیار ، بریتیبێت له‌ ماده‌ی 140ی ده‌ستورو قه‌ره‌بوی ئه‌نفال و خاپوركرانی 5000 گوندو غه‌دره‌كانی تری مێژوو له‌ و پارچه‌ی كوردستاندا، ده‌هێنی كه‌نكلوژنی ئه‌و پێشنیارو راسپارده‌ی مه‌لا به‌ختیار ، كه‌ باس له‌رێكه‌وتن و دارشتنی یه‌ك گوتاریی له‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆران و حیزبه‌كانی تر ده‌كات ،ببێته‌ بابه‌تێكی نیشتمانی و پالپشتی له‌ و هاجس و ئه‌ندێشانه‌ی مه‌لا بكرێت و چه‌ندان لێكۆلینه‌وه‌ ئاماده‌بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كیبۆردانی مه‌لا خستنیه‌ روو ، بكرێنه‌ گوتاری ستراتیژی سه‌ده‌ بۆ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان, زیاده‌ رۆییش نیه‌ كه‌ دان بنرێت به‌وه‌ی له‌ م قۆناغی هه‌تیوبونه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ماندا له‌ روی كاریزماو رێبه‌ره‌وه‌ ، له‌گه‌ل به‌رێز كاك مسعود بارزانی و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی تر، كار بۆقوناغێكی تازه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ تێگه‌یشتنی ئێمه‌دا ، كۆنفره‌نس به‌م كیبۆردانه‌، ئامانج ده‌پێكێ و هه‌ریمه‌كه‌مان، روه‌ودارشتنی گوتاری سه‌ده‌ی رزگاربون و تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان ، خۆی نمایش و ئاراسته‌ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌و كۆربه‌نده‌دا خستیه‌روو، پێگه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ چه‌شنێك وێناده‌كاته‌وه‌، كه‌ زه‌مه‌ن به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ ، جیاوازتر له‌ رابردوو ، بێته‌وه‌ مه‌یدانی سیاسی و ئه‌وه‌ی له‌ لێواری له‌ ده‌ست چونه‌ ،كاری بۆبكات و بیخاته‌وه‌ شوێنی خۆی له‌ مێژوی قوربانیدان و خه‌باتی نیشتمانیدا ، ئه‌و بیرۆكانه‌ی خستینه‌ روو، به‌من وایه‌ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ ده‌سه‌پێنی:-

یه‌ك: له‌ سه‌ر ئاستی حزبی :-هه‌رتیروانینێك بۆ كایه‌ی سیاسی له‌ زه‌مه‌نی پلورالیزمی سیاسیدا، پێویستی به‌ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی هه‌یه‌، كه‌ گوتاری سیاسی بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لات و چاكسازی سیاسی له‌ ده‌سه‌لاتدا بخاته‌ روو. بۆ ئه‌و بواره‌ش ، سه‌ودا كردن له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵدیرانه‌ی یه‌كێتی تێی كه‌وتوه‌ له‌ دورخستنه‌وه‌ی كادرو توانامرۆییه‌كانی حزبه‌كه‌و له‌ كاڵبونه‌وه‌ی شوناسی گوتاری سیاسی یه‌كێتی و بێكاریگه‌ربونی ئه‌و حزبه‌ له‌ گۆره‌پانی سیاسی عیراقی و كوردستانیدا، پێویستی به‌ گوتاریكه‌ متمانه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ چۆنێتی له‌ده‌ستچونی حیزبه‌كه‌یان و دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ ، بگێریته‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌دا شیاوتره‌ بۆ خستنه‌روی ورده‌كاریه‌كه‌ی.

دوو: له‌ سه‌رئاستی عیراقی:- پێویست ده‌كات ئه‌وبه‌شه‌ی وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار، كه‌ په‌یوه‌ست بو به‌ عیراقی ئیتیحادی، بكرێته‌ هه‌وێنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی سیاسی و یاسایی و فیكری بۆ به‌ستنی كۆنفره‌سێكی فره‌وانی عیراقی، تا عیراق پشت به‌ست به‌ ده‌ستورو تێگه‌یشتن له‌ هه‌ره‌شه‌كان و بیرۆسترۆیكاو گلاستنوستێكبێت بۆ ده‌وله‌تی دوای 2003.

سێ:له‌ سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان:- ئه‌و به‌شه‌ی وته‌كانی ناو كۆربه‌نده‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، پێویست ده‌كات خودی مه‌لا به‌ختیار بیكاته‌ هه‌وێنی ده‌ست پێشخه‌ریه‌ك، بۆ به‌ستنی كۆنفره‌نسێك، به‌وئاقاره‌ی، كه‌ توانا یاسایی و ده‌ستوری و سیاسی و ئیداریه‌كانی كۆی توێژه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی له‌ هه‌رێمدا، بكاته‌ هه‌وێنی كۆمه‌لێك پرۆژه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شن، به‌مه‌به‌ستی كۆبه‌ندكردنی پاكێجه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كرۆكی گوتارێكی نیشتمانی كوردستانی دابرێژی، كه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری سیاسی كۆمه‌لگای سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان بكات و كێماسیی و گرفته‌كانی حوكمرانی له‌ هه‌رێمدا به‌یان بكات، به‌جۆرێك كه‌ له‌ توانایدابێت میساقێكی نیشتمانی بۆ حوكمێكی ره‌شیدی كوری دابرێژرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رخستنیدا، هه‌رێمی كوردستان وئه‌وانه‌ی بریاری سیاسی كوردی دروست ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و مالی و ئه‌رزیه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراقی ئیتیحادی كه‌ ده‌ستوری 2005 ده‌قی له‌سه‌رگرتون، ده‌خاته‌وه‌ سه‌ر شارێی ده‌ستوری خۆیه‌وه‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif