به‌ندیخانه‌كانی داعش له‌ سووریا و عێراق، سوپایه‌كی مەترسیدارن

ليست هناك تعليقات



فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هۆشداری له‌باره‌ی به‌ندیخانه‌كانی داعش له‌ سووریا و عێراق دا، به‌وه‌ی سوپایه‌كی ئاماده‌ی ده‌ستبه‌سه‌رن، مه‌ترسی راسته‌قینه‌ن بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌.

مایكڵ كۆریڵا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ 8ـی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای كرد، له‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌ركرده‌وه‌، جیا له‌وه‌ش سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌كی داعش و كه‌مپێكی ماڵباتی ئه‌وانی كرد، جیا له‌وه‌ش ئه‌و فه‌رمانده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی غوێرانی له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی باكووری كوردستان كرد، كه‌ پارساڵ داعش به‌ ئامانجی گرت و سه‌دان كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ كوژران.كۆریڵا هۆشداری دا، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ندییانه‌ی داعش ئازاد بكرێن، ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار. راشیگه‌یاند، شه‌ڕكردن له‌ دژی داعش، شه‌ڕكردنه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری نه‌ك ته‌نیا له‌ سووریا و عێراق، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌.

ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هێرشی خوێناوی ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها دادگاكانی عێراق ده‌یان و سه‌دان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆیان ده‌ركردووه‌، به‌ڵام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌ مه‌ترسییان ده‌بینی".

كۆریڵا دووپاتیكرده‌وه‌، منداڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌مپی هۆل، مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر بیری توندوتیژیان پێبگات. داواشیكرد، به‌ زووترین كات ئه‌و كه‌مپه‌ چۆڵبكرێت.

له‌ 7ـی یه‌نایری 2022، به‌ فه‌رمانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ پشتگیری ئه‌نجوومه‌نی پیران، مایكڵ كۆریڵا وه‌ك فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاریكرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif