دادگەی پاریس: کوردستان مافی بەکارهێنانی بۆڕیی نەوتی هەیە بۆ بەندەری جەیهان

ليست هناك تعليقات



بەپێی بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی پاریس، هەرێمی کوردستان مافی عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆڕیی نەوتی هەیە بۆ بەندەری جەیهان و تەنیا لە بارکردنی نەوت بۆ کەشتییەکان لە جەیهان پێشێلکاریی کردووە.

ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای، لە زاری سەرچاوەیەکەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی پاریس بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە حکومەتی عێراق، بۆیە "تورکیا هەڵە نەبووە کاتێک بەپێی رێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی عەمبارکردووە و گواستوویەتییەوە."

سکاڵاکەی عێراق لەسەر چەند لایەنێک بووە کە گوایە لەو بوارانەدا پێشێلکاری لە رێککەوتنەکە کراوە، ئەوانیش: عەمبارکردن، گواستنەوە، بەکارهێنانی تایبەت، بانگەشەی بەکاربردن و بارکردنی نەوتەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، دادگە بڕیاریداوە کە تورکیا تەنیا ئەو بەشەی رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە کە بە تانکەر نەوتی بۆ بەندەری جەیهان گواستووەتەوە لەژێر رێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە بەپێی هەمواری رێککەوتنی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا لە ساڵی 2010، روونە کە تەنیا وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دەسەڵاتی یاساییان هەیە بۆ ئەوەی بڕیار بۆ بارکردنی نەوت دەربکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif