گروپی دەستەی داکۆکی لەمافەکانی خەڵکی ھەورامان لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان کۆبونەوە
لەچوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی گروپی دەستەی داکۆکی لەمافەکانی خەڵکی ھەورامان
ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٤/٣/٢٠٢٣ لە گردی زەرگەتە ھاوڕێ لەگەڵ بەڕێز حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە چاومان بەبەرێز دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان کەوت.
سەرەتا کێشەو گرفتەکانی ڕێاگاوبانی ناوچەکەمان بۆ بەرێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان باسکرد
بەرێز دانا عەبدولکەریم وێڕای پشتگیری و پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خەڵکی ناوچەکە دوپاتیکردەوە ئەرکی حکومەتە سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بۆ ھاوڵاتیانی خۆی لەھەمو شوێنە جیاوازەکانی کوردستان دابین بکات.
رایگەیاند لەم ھەفتەیەدا ھەوڵەکانی لەگەڵ وەزیری دارای و ئابوری حکومەت چڕدەکاتەوە بۆئەوەی بتوانن بڕێک پارە بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکانی ئەو سنورە دابین بکەن
وەک دەستەی داکۆکی لەمافەکانی خەڵکی ھەورامان لەھەوڵە مەدەنیەکانمان بەردەوام دەبین بەمەبەستی گەشتن بەچارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت
بەپێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەمەوە نەھاتن و بێئومێدبونمان لەحکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەناچاری دێینەوە سەرشەقام و ڕێگای مەرزی تەوێڵە شوشمێ و سەرجەم رێگا بازرگانیەکانیتر دادەخەین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق