ئەمریکا دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دوو دەسەڵاتی تایبەت بە جەنگی عێراق دەدات

ليست هناك تعليقات


 
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر پێشخستن و رێگەخۆشکردن بۆ پرۆژەیاسایەکدا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی دوو دەسەڵاتی ئەمریکا کە تایبەتن بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراق. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی پیران دەنگی کۆتایی لەسەر بدات و کاری پێبکرێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 27ـی ئاداری 2023 بەکاتی واشنتن (بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر پێشخستنی پرۆژەیاسایەک دا، کە لە رێگەیەوە دوو بڕیار یاخود دەسەڵاتی وڵاتەکە سەبارەت بە جەنگ لە عێراق و کەنداو هەڵدەوەشێندرێنەوە. پرۆژەیاساکە بە 65 دەنگی بەڵێ و 28 دەنگی نەخێر بەرەو قۆناخێکی نوێ پێشخرا.

دوو یاسای 'دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی' لە ئەمریکا کاریان پێدەکرێت کە یەکێکیان لە ساڵی 1991 لە کاتی جەنگی کەنداو و ئەوی دیکەشیان لە ساڵی 2002 دا چالاککرا، کە رێگەی بۆ دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق خۆشکرد.

پێشخستنی پرۆژەیاساکە پێویستی بە دەنگی لانیکەم 60 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بوو. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە دەنگی کۆتایی لەسەر بدرێت و بەوەش هەردوو دەسەڵاتەکەی کە پێشتر باسکران، هەڵدەوەشێندرێنەوە.

ئەو 28 دەنگە نەخێرەی لە دژی پرۆژەیاساکە دران، گشتیان لە لەلایەن کۆمارییەکانەوە بوون.

بەگوێرەی دەستووری ئەمریکا، کۆنگرێس دەسەڵاتی جێبەجێکاری هەیە بۆ راگەیاندنی جەنگ، بەڵام لەگەڵ دوو یاساکەی دەستکراوەیی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراقدا، کۆنگرێس رێگەی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا داوە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ رای کۆنگرێس، دەتوانێت جەنگ لە عێراق رابگەیێنێت. ئەوەش رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە بەوەی ئەمریکای دووچاری جەنگێکی بێ کۆتایی کردووە.

سیناتۆر بۆب مێنێندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیران کە لەسەر پشکی دیموکراتەکانە، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو بڕیارەکە گوتی: "هەڵوەشاندنەوەی ئەم دوو بڕیارە پێشانی ناوچەکە و جیهان دەدات، کە ئەمریکا هێزێکی داگیرکەر نییە، جەنگی عێراق کۆتایی هاتووە، پێشڤەچوونمان بەخۆوە بینیوە و وەکو هاوبەشێکی ستراتیژی کار لەگەڵ عێراق دەکەین".

لەدوای دەنگدانەکە، چەک شوومەر، سەرۆکی زۆرینەی دیموکرات لە ئەنجوومەنی پیران گوتی لەم هەفتەیەدا دەنگی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاساکە دەدرێت و لە تویتەر نووسی: "ئەمریکییەکان دەیانەوێت کۆتایی بە جەنگە کۆتایینەهاتووەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بێنن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif