هه‌ده‌په‌ بڕیاری‌ دا: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیا ده‌نگ به‌ كلچدار ئۆغڵو ده‌ده‌ین

ليست هناك تعليقات




ئه‌مڕۆ هه‌ینی میتحه‌ت سانجار هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئێمه‌ پشتگیری له‌ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپه‌یمانی میلـله‌ت ده‌كه‌ین".

وتیشی: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ گرنگترین هه‌ڵبژاردن ده‌بینین له‌مێژووی توركیادا و دوو ئامانجی ستراتیژیمان هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ پشتیوانی له‌ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو بكه‌ین".

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ "ئامانجی یه‌كه‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كۆتاییهێنانه‌ به‌رژێمی تاكه‌ كه‌سی، ئامانجی دوه‌میشمان ئه‌وه‌یه‌ ببینه‌ كاریگه‌رترین هێز له‌گۆڕانكاری دیموكراسیدا، ئه‌و ئامانجانه‌ش دیاره‌ له‌گه‌ڵ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو یه‌كده‌گرنه‌وه‌ بۆیه‌ پشتیوانی ده‌بین".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif