بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەك لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی، کۆنگرەی (بەرەو داهاتوویەکی نوێ) ببەستن
بە پێی زانیاریەکان ئەم کۆنگرەیە دەبێتە قۆناغ و هەنگاوێکی سیاسی نوێ بۆ داهاتوو، کە بەشێکی زۆر لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی و ژمارەیەك لە هاودیدانی پێشتری هاوپەیمانی لەم بڕیارە سیاسیەدا بەشداردەبن و پێکەوە دەست بە قۆناغێکی نوێ دەکەن
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند بەستنی کۆنگرە لەسەر بنەمای زۆرینەی ئەو کەسانەیە کە مۆڵەتی حیزبەکەیان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم وەرگرتوە لە ڕابردوودا، هەر بۆیە لەم کۆنگرەیەدا سەرۆکێك بۆ هاوپەیمانی هەڵدەبژێرێت لەگەڵ ئەنجومەنیێکی ٢١ کەسی بەناوی ئەنجومەنی باڵای هاوپەیمانی و ڕەشنوسی تەعدیلکراوی پەیڕەوی نێوخۆی هاوپەیمانی لە لایەن لیژنەیەکی پێنج کەسیەوە ئامادە کراوە و لە کۆنگرەدا دەخرێتە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق