لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێکخرابوو، یادی 7 ساڵە شەهیدکردنی کەمال شێخ سادە ناسراو بە(کەمالە خڕە) کرایەوە.
رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٤/١٣ لە شارۆچکەی پێنجوێن، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکردنییەوە مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهید کەمال سادە ناسراو بە کەمالە خڕە بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێکخرابوو، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کەژەکە، کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە مەراسییمەکەدا ئامادەییان هەبوو.
مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر بەیاننامەی بنەماڵەی شەهید و کەژاک لەلایەن کوڕێکی شەهید کەمال و نوێنەری کەژاکەوەخوێندرایەوە.
قەندیل کەمال، کوڕی شەهید کەمال سادە بەیاننامەی بنەماڵەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو: شەهید کەمال هەمیشە لە لوتکەی تێکۆشاندا بووە لە دژی دووژمنان و ناحەزانی کورد، و هەمیشە لە پێشەوەی بەرەکانی تێکۆشاندا بووە، فەرمانەدەیەکی بەهێز و سیاسییەکی ڕادیکاڵ و چالاکوانێکی چاونەترسبوو، هەمیشە لە بەرژەوەندییەکانی خاکدا خاوەن هەڵوێستبووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستانەوە باجی زۆری داوە و گیانی خۆی پێشکەشی خاک و گەلەکەمان کرد.
هەروەها وتیشی ” ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید کەمال هەمیشە لەخزمەتی خاکدا دەبین، هەمیشە گیان لەسەر دەست دوور لە تەنەزوول بۆ بەرژەوەندی کەسیی خزمەتی گەلمان کردووە و ڕابردووش شایەتی داهاتوومان دەبێت، خزمەتکردنی گەلیش لە قوتابخانەکەی شەهید کەمالەوە فێربووین، لێرەوە بەڵێن و پەیمانمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوامبین لە تێکۆشان”.
دواتر فەرهاد پاوە، بەیاننامەی کەژاکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو ، باشترین ڕێزگرتن لە شەهیدان درێژەدان بە ڕێبازەکەیانە.
وتیشی بەدرێژایی مێژوو نەیارانی گەل و داگیرکەرانی وڵاتەکەمان بەتوندترین و قێزەونترین شێوە پەلاماری شۆڕشگێران و پێشەنگانی ڕێگەی ئازادییان داوە،و شەهید کەمالیش یەکێک بوو لەو شۆڕشگێرانەی گەلەکەمان کە کەوتە بەر ڕق و قینی داگیرکەرانی کوردستان، لەحەوتەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەڤاڵ کەمال و سادە ساڵیاوایی هاوڕێی، یادیان بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
هەر لەبەیاننامەکەی کەژاکیشدا هاتبوو، هەڤاڵ کەمال لەبنەماڵەیەکی ڕەنجدەر و وڵاتپارێزی پێنجوێن لە دایکبووە، هەر لەسەرەتای جەوانیەوە هەستی بە زوڵم و زۆرداری داگیرکەران و دۆخی نالەباری کۆمەڵگە کرد، بەهۆی کەسایەتی ڕۆحی پاکیەوە ئەو دۆخەی قبوڵنەکرد و بۆ سەربەستی خاک و خەڵک ڕێگای دژوار و پڕ لە شکۆی هەڵبژارد و بەم شێوەیە بوو بەخاوەن هەڵوێستێکی پیرۆز، هەڵوێستێک کە تادواین هەناسە پێداگیری لەسەر کرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق