سودانی بڕیارێکی لەبارەی قیستی بانکەکان دەکرد

ليست هناك تعليقات


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە بانکی ناوەندی دەکات، سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلیەکان لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا و بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە رابگرن.
بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەوەکالەتی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کراوە تێیدا هاتوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلیەکان پابەندبکەن لەم مانگەدا و بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، وەرگرتنی قیستی ئەو پێشینانەی پێشتر دراوە بەفەرمانبەران رابگرن و لێیان وەربگرن.

تا ئێستا بانکی رافدەین لە هەرێمی کوردستان نیە تاوەکو فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش لەوەرگرتنی پێشینەکان سودمەندبن، بەڵام دوای کردنەوەی لقی ئەو بانکانە لە موچەخۆرانی هەرێمیش لە وەرگرتنی ئەو قەرزانە سودمەند دەبن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif