سۆران عمر: بانکی ناوەندی عێراق دەستی بەچاودێری و لێپرسینەوە لە بانکەکە کردوە

ليست هناك تعليقات



سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بانکی ناوەندی عێراق ماوەیەکە دەستی بەچاودێری زیاترو لێپرسینەوە لەسەر کاری چەندین بانک کردوە لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و به‌ نوسراوێك "لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە".

سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "بەنوسراوی ژمارە (537/د لە 2023/3/15) کە ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقم کردوە، لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بەبانکی کوردستان، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (9/2/9706 لە 3/4/2023) لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە".

"کەرتی بانکی لەڕابردودا سەرچاوەی سەرەکی سپیکردنەوەی پارە بوە"


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "کەرتی بانکی لەعێراق لەڕابردودا سەرچاوەی سەرەکی سپیکردنەوەی پارە بوە زیانی بەئابوری وڵات گەیاندوە"، به‌ڵام تائێستا بانكه‌كه‌ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی كراون بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، "بانکی ناوەندی عێراق ماوەیەکە دەستی بەچاودێری زیاترو لێپرسینەوە لەسەر کارە نایاساییەکانی چەندین بانک کردوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان".

بانکی ناوەندی عێراق دەستی بەچاودێری زیاترو لێپرسینەوە لە بانکەکە کردوە


6ی ئه‌م مانگه‌ش، سۆران عومه‌ر بڵاویكرده‌وه‌، بانکی ناوەندی عێراق دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەگەڵ بانکی کوردستان و بڕیاریدا بانکی کوردستان قەدەغە بکات لە دەرکردنی (خگاب چمان) لەڕێی سەکۆی ئەلکترۆنی و بەشداری لەو پەنجەرەدا و بێبەشی دەکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif