هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دابەشکردنی کورسییەکان

ليست هناك تعليقات



دیاری محمدنوری
-
دەکرێت ئەم شێوازە گرێ کوێرەی لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی چارەسەر بکات، ڕزگاریان بێت لەو بارودۆخەی تێی کەوتوون کە کۆبوونەوە بە کۆبوونەوە دەسپێرن و باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات.

سەبارەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

باشترین ڕێگا بۆ دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە نوێنەرایەتی و ڕەنگدانەوەی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بێت ئەوەیە هەرێمی کوردستان بکرێتە دوانزە بازنە، واتە 100 کورسییەکەی پەرلەمان دابەش بکرێت بەسەر دوانزە بازنەکەدا، هاوشێوەی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەریەکە لە بازنەکان جارانی دوو بکرێت لەبەر ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کەبەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت لە پەرلەمانی عێراق.

واتە هەرێمی کوردستان 44 کورسی هەیە لە پەرلەمانی عێراق جارانی دوو دەکاتە 88 کورسی دەکات هەتا 100 کورسیەکە هێشتا 12 کورسی دەمێنێتەوە کە ئەویش دابەش بکرێت بەسەر 12 بازنەکەدا بۆ هەر بازنەیەک یەک کورسی زیاد بکرێت

بەم شێوەیەی خوارەوە دەردەچێت :
-
کۆی پارێزگای هەولێر 34 کورسی و5 پێکهاتە= 39 کورسی:
بازنەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر 9 کورسی +1 پێکهاتە=10 کورسی
بازنەی ڕۆژئاوای هەولێر 9 کورسی + 2 پێکهاتە= 11 کورسی
بازنەی کۆیە 9 کورسی +2 پێکهاتە= 11 کورسی
بازنەی سۆران 7 کورسی

کۆی پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە 41 کورسی+3=44 کورسی:

بازنەی باکووری سلێمانی 9 کورسی
بازنەی باشووری سلێمانی 7 کورسی+ 1 پێکهاتە=8 کورسی
بازنەی هەڵەبجە 7 کورسی +1 پێکهاتە=8 کورسی
بازنەی گەرمیان 9 کورسی +1 پێکهاتە=10 کورسی

بازنەی ڕاپەڕین 9 کورسی

کۆی پارێزگای دهۆک 25+3 پێکهاتە= 28 کورسی:
بازنەی دهۆک 9 کورسی+1 پێکهاتە =10 کورسی
بازنەی زاخۆ 7 کورسی+1 پێکهاتە = 8 کورسی
بازنەی ئاکرێ 9 کورسی+ 1 پێکهاتە = 10 کورسی

بەم شێوەیە داواکارییەکانی زۆربەی لایەنەکان جێبەجێ دەکرێت، سەبارەت کورسی پێکهاتەکان کە 11 کورسیە دابەش بکرێت بەسەر بازنەکان دا کە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەبێت نوێنەری ناوچەکەبن کە لێی دەژین

سەرەتا دەستکاری کورسی پێکهاتەکان بکرێت کورسیەکی مەسیحیەکان بدرێتە پێکهاتەی یەزیدی لە ئاکرێ هەروەها کورسییەکی پێکهاتەی تورکمان بدرێتە کاکەییەکانی هەڵەبجە

واتە کورسی پێکهاتەکان بەم شێوەیە دەردەچێت :

پارێزگای هەولێر 5 کورسی پێکهاتەکان

بازنەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر 1 تورکمان
بازنەی ڕۆژئاوای هەولێر=2 کورسی 1 تورکمان و1 مەسیحی
بازنەی کۆیە=2 کورسی 1 مەسیحی و 1 تورکمان
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 3 کورسی پێکهاتەکان

بازنەی باشووری سلێمانی 1 مەسیحی

بازنەی هەڵەبجە 1 کاکەیی
بازنەی گەرمیان 1 تورکمان


پارێزگای دهۆک 3 کورسی پێکهاتەکان
بازنەی دهۆک 1 مەسیحی
بازنەی زاخۆ 1 ئەرمەن
بازنەی ئاکرێ 1 یەزیدی

تێبینی / ئەگەر بە وردی ژمارەی کورسی بازنەکان لەگەڵ بازنەیەکی دیکە تێکەڵ بووبوو، یان دابەشبوونی جوگرافی پێکهاتەکان ئەگەر دەقیق نەبوو بەسوپاسەوە لە کۆمێنت هاوکارمان بن بۆ ڕاستکردنەوەی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif