کامل جلال، ئەندامی دیاری سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٤/٥/٢٠٢٣ سكاڵای یاسایی لەسەر ئەیوب نیعمەت قادر ناسراو بە (ئارام قادر) تۆمار کرد.
سكاڵا یاساییەکە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوكە و جگە لە ناوبراو سكاڵا لەسەر چەند کەسێکیتریش تۆمار کراوە. ناوەڕۆکی سكاڵاکە لەسەر گرفتە نێوخۆییەکانی هاوپەیمانیە و بە پێی زانیاریەکانش لە داهاتوودا سكاڵای یاسایتر لە شاری سلێمانی لەسەر ئارام قادر تۆمار دەکرێت.
ئەم سكاڵایە لە کاتێکدا تۆمارکراوە کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی بۆ جاری دووهەم هێزو لایەنە سیاسیە عێراقی و کوردستانیەکان ئاگادار دەکاتەوە کە (ئەیوب نیعمەت قادر) ناسراو بە ئارام قادر بە بڕیاری زۆرینە لە کۆبوونەوەی ٩/١٢/٢٠٢٢ و بە واژۆیی ٣٢ ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی لە حیزب دوور خراوەتەوە و مافی هاودید بوونی لێ وەر گیراوەتەوە و دواتریش رێگەی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق