جێگری سەرۆکی پەرلەمان: هەموو هەوڵێك دەدەین هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوا نەکەوێت

ليست هناك تعليقات


د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: كاراكردنەوەی كۆمسێۆن بە رێكاری  پەیرەوی و یاسایی كراوەو بە دەنگی ٥٨ ئەندامی پەرلەمان رێگە لەوە گیرا جارێكی دیكە پێگەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پەكخستنی پەرلەمان و ھەلبژاردن و پرۆسەی تەشریع دابنرێ.

کۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بە پەپێی رێکارە یاسایی و پەیڕەویەکان کراوە و هەموو ئەم هەوڵانەش لە پێناو ئەوەن لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا نەکەوێت

کۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمان بە پەپێی رێکارە یاسایی و پەیڕەویەکان کراوە و پەرلەمان نوسراوی ئاراستەی کۆمسیۆن کردوە و هەموو ئەم هەوڵانەش لە پێناو ئەوەن لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا نەکەوێت، لە ڕاستیشدا ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵدا و دەریشکەوت کێ دەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت و کێش ڕێگری دەکات

بەدەنگی ٥٨ پەرلەمانتار ڕێگەلەوە گیرا کە پێگەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەکخستنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن و پرۆسە پەرلەمانیەکان بەکار بهێنرێت

لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بە تەوجیهاتی حزبەكەی رۆژی پێشتر پلانی تێكدانی ئەو دانیشتنەی پەرلەمانیان دانابوو ئێمە ئاگاداربووین كە هەولێك هەیە بۆ تێكدانی ئەو دانیشتنە، چەندینجاریش سەرۆکی پەرلەمان نەیشاردۆتەوە كە دەست و قاچی بەستراوە،

نابێت یەكێتی پەرلەمانی كوردستان وەكو مەڵبەندی جزبەكەی تەماشا بكات وەك چۆن نابێت پارتیش وەك لق تەماشای بکات، هیوادارین ئەو كۆسپە سیاسی و حزبیانەی لە رێگەی پەرلەمانەوە لە ماوەی رابردوودا درووست دەكرا بۆ رێگری لە هەڵبژاردن، لە كۆمسیۆن رەنگ نەداتەوە و یاساییانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکاندا بکرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif