دەستەی حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی لە رێگەی وشکانییەوە بچنە سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
د. جەمالەدین بەدری، بریکاری دەستەی حەج و عومرەی عێراق رۆژی سێشەممە، 13-06-2023، رایگەیاند، تائێستا 32 هەزار و 118 کەس گەیشتوون؛ 20 هەزار و 553یان ئێستا لە مەککە و 11 هەزار و 565ی دیکەشیان لە شاری مەدینەن.
سەبارەت بە دۆخی حاجییان، د. جەمالەدین بەدری ئاماژەی بەوەکرد، هەندێکیان نەخۆش کەوتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون، لەوانە 8یان لە شاری مەدینەن و دوو رۆژ لەمەوبەریش هاووڵاتییەکی عێراقی گیانی لەدەستداوە.
رۆژی یەکشەممە، 720 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بە 15 پاس گەیشتنە شاری مەدینە، ئەمە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستانەوە هاونیشتمانییان بە پاس بچن بۆ حەج.
تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی 4 هەزار و 500 دۆلارە و بە رێگەی وشکانیش 3 هەزار و 800 دۆلارە؛ پشکی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 685 حاجییە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق