ئاڵنگارییەكانی بەردەم خولی سێیەمی سەرۆكی توركیا

ليست هناك تعليقات

بورهان شێخ رەئوف
-
پارتی داد و گەشەپێدان، بەتایبەتی ئەردۆغان، لە سەختترین ئەزموون و ئاڵنگاری سەخت دەربازییان بوو، بە سەركەوتنیان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكان لە 28/5/2023، هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لە هاوپەیمانی كۆمار، ئەردۆغان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو وەكو دوا خول سەرۆك كۆمار دەبێت، ئیتر دەستوور رێگەی نادات جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە، خۆشی داوای لە لایەنگرانی كردبوو لە كاتی بانگەشەدا بۆ دواجار دەنگی بدەنێ‌، واتە ئەردۆغان ئەم خولە تەواو بكات چارەكە سەدەیەكە فەرمانڕەوایی توركیا دەكات، بەمەش دەبێتە تاكە سەركردەی سیاسی لەو وڵاتەدا كە ئەو ماوە درێژە لە مێژووی نوێی توركیادا لە دەسەڵاتدا مابێتەوە.

لە پێنج ساڵی ئایندەدا چەندین بەربەست و كێشە و ئاڵنگاری سیاسی ناوخۆیی و دەرەكی و ئابووری بەرەو رووی دەبنەوە لەوانە:

-1 لایەنی ئابووری گەورەترین ئاڵنگارییەكانن، ئەگەرچی ئاك پارتی و ئەردۆغان شانازی زۆریان بە دەستكەوتە ئابووریەكانەوە دەكرد لە دەیەی یەكەمی فەرمانڕەواییەكەیاندا لە بنیاتنانی ژێرخان و پڕۆژەی ستراتیجی گەورە و پێشخستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییە حكومییەكان و گەیاندنی توركیا بە لیستی 20 وڵاتە خاوەن ئابوورییە زەبەلاحەكە، پێشخستنی پیشەسازیی سەربازیی و بەرگری كە ركابەری پیشەسازیی وڵاتە گەورەكانیان دەكرد، بەڵام لە دەیەی دووەمی حوكمڕانییەكەیاندا پاشەكشەی زۆریان كرد، بەتایبەتی دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی مەیدانی تەقسیمی ئیستانبوڵ لە 2013، دواتر كودەتا شكستخواردووەكەی 2016 و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆتایی 2019، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان تا ئاستی٪45.

-2 ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی كە بومەلەرزە وێرانیكردن لە مانگی شوباتی 2023 دا، بەتایبەتی خەڵكی ئەم ناوچانە دەنگی زۆرینەیان بۆ ئەردۆغان بووە، بۆیە دەبێت هەموو تواناكانی بخاتەگەڕ بۆ خێراتر بنیاتناوەیان.

-3 وەرگرتنەوەی سەرۆكایەتی شارەوانییە گەورەكان، ئەگەرچی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە 2018 ئاك پارتی سەرۆكایەتی شارەوانی شارە گەورەكانی توركیای وەكو ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر و ئەنتالیا..تد لە دەست چوو، ئێستا دوای سەركەوتنیان لەم هەڵبژاردنەدا لە هەوڵی ئەوەدان جارێكی تر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی داهاتوودا وەریانبگرنەوە، ئەوەش دەكەوێتە سەر توانای لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان تا چەند دەتوانن پارێزگاریی ماوەنەوەی سەرۆكایەتی شارەوانییەكان بكەن دوای شكستخواردنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان.

-4 هەمواركردنەوە و دانانی دەستوورێكی شارستانیی نوێ‌، هەرچەندە ئاك پارتی تائێستا سێ‌ جار دەستووری هەموار كردۆتەوە، دواجارییان ساڵی 2017 سیستمی فەرمانڕەوایی توركیای گۆڕی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی، بەڵام ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ دانانی دەستوورێك كە دامەزراوەی سەربازیی سوپا بخرێتە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی سیاسییەوە.

-5 سیاسەتی دەرەوە كێشەیەكی تری توركیایە لە سەردەمی ئاك پارتیدا هەرچەند توركیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام پەیوەندیی توندوتۆڵیان لەگەڵ روسیا بنیاتناوە، ئەمەش نیگەرانیی ئەمریكا و خۆرئاواییەكانی لێكەوتەوە، پەیوەندیی توركیا و وڵاتانی دەرودراوسێی هەر لە عیراق و سوریا و میسر و وڵاتانی كەنداو و لیبیا هەمووی پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif