کامیل جەلال زەنگەنە، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی یەکگرتنی حزبی ڕزگاری کوردستان و ئارام قادری سەرۆکی دەرکراوی هاوپەیمانی ڕایگەیاند: " ئەم رێکەوتنە هیچ بنەمایەکی پەیڕەوی حزبی و شەرعی نیە و ئارام قادر لە سەرۆکی هاوپەیمانی دەرکراوە وە بەر لە دەرکردنیشی دەسەڵاتی ئەو نیە بڕیاری یەکگرتن و ناو گۆڕین و حەل بونی حزب بدات... بابەتی کێشە ناوخۆیەکانی هاوپەیمانی لە دادگایە بۆیا بەباشی دەزانین تا یەک لابونەوەی ئەو کەیسە کەس بەم جۆرە هاژو هوژە نەخەڵەتێ و کەس نەچێتە ژێر باری بەڵێنی بێ بنەماو ڕێکەوتنی نایاساییەوە"
وتیشی: " ئارام قادر لەسەر ئەم هەوڵەیی کە بەناوی هاوپەیمانییەوە دەیکات *سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمار دەکەین* "
ئەو دەڵێت: دەستەی سەرۆکایەتی بەمنزیکانە بەیاننامەیەک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات کە *بۆ ڕێزگرتن لە یاساو دیموکراسییەت چیتر بەناوی هاوپیمانی مامەڵەو گفتوگۆی سیاسیی لەگەڵ ئارام قادر نەکەن* ، چونکە لە ڕووی یاسایی ڕێکخستنی کاری پارتە سیاسیەکان کارێکی نایاساییەو لە ڕووی ئیتیکی سیاسیش ناڕەوایە"
لینکی هەواڵی پێشتر
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق