عێراق بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت کەمدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات




بەگوێرەى رێککەوتنى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت - ئۆپێک پڵەس، پشکى عێراق لە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ ساڵى 2024 بە 211 هەزار بەرمیل دیاریکرا.

رۆژی 4ى حوزەیرانى 2023، وەزیرانى نەوتى وڵاتانى هەناردەکارى نەوتی ئۆپێک پڵەس لە ڤیەناى پایتەختى نەمسا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ساڵى 2024 بڕى بەرهەمهێنانى نەوتى رۆژانە بە 40.46 ملیۆن بەرمیل دیاری بکەن، کە 1.4 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر دەبێتەوە بەراورد بە ئاستى بەرهەمھێنانى نەوت لە ئەمساڵدا.

وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، بڕى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى خۆبەخشانەى نەوتى عێراق تاوەکو مانگى کانوونى یەکەمى 2024 درێژکرایەوە، کە 211 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.

بەگوێرەى وەزارەتى نەوتى عێراق، درێژکردنەوەى بڕیارى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لەسەر بنەماى ئەو رێککەوتنەیە کە لە کۆبوونەوەى وەزیرانى نەوتى وڵاتانى ئەندامى ئۆپێک پڵەس پێى گەیشتوون.

پێشتر لە 2ى نیسانى 2023 وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئایارەوە تاوەکو کۆتایی ساڵى 2023، رۆژانە بەرهەمهێنانى 211 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکاتەوە.

ئێستا حکومەتى عێراقى زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت؛ کە زۆرینەى هەناردە دەکات و ئەوى دیکەى بۆ بەکارهێنانى نێوخۆییە.

کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئەندامى ئۆپێک پڵەس بۆ هێنانە کایەى سەقامگیرى نرخى نەوتە لە بازاڕەکانى جیهاندا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif