پێزانین و ڕەخنە

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
لە بەرامبەر هەر کارێکی چاکدا بە تایبەتی لە سیاسەتدا و لەهەر کارێک یان گوفتارێک کە لە بەرژەوەندی چاکەی گشتیدا بێت یان لە بەرژەوەندی کوردستاندا بێت سەرەڕای نادادی، بەڵام دواجار ئەمە وڵاتی هەموومانە، هی هیچ حزب و کەس و لایەنێک نیە. تەنها ئەم نیشتمانەش بە خۆشەویستی دەمانگرێتە باوەش، بۆیە دەبێت پێزانینمان هەبێت بۆ هەرکەس، کە بۆ خۆشبەختی ئەم نیشتمانە هەڵوێستێکی هەبێت، بە پێچەوانەوە هەر کارێک و گوفتارێک دژی بەرژەوەندییە باڵاو ستراتیجییەکانی گەلی کوردستان و چاکەی گشتیدا بێت، دەبێ ڕەخنە بارانی بکەین هەتا ڕاست دەبێتەوە.

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ململانێیەکی نا تەندروست لەنێوان حزبەکاندا بەڕێوە دەچێت، هەر هێزێک خۆی وەک فریشتەو ئەوانی تر وەک شەیتان پێناسە دەکات. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە، کە هێشتا لە سیاسەت و فەلسەفەی سیاسەت تێنەگەیشتوین، لە ململانێی دیموکراتیدا دەکرێ بۆ خاڵە لاوازەکانی یەکتر بگەڕێین لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام ناکرێ خاڵی لاوازی هەرێم بدەینە دەس دەرەوەی هەرێم.

بۆیە پێویستە لەسەر گەندەڵی و ناعەدالەتی هێزی ئازادیخواز، کە ئامانجی خۆشگوزەرانی خەڵکە بێ دەنگ نەبێت، بەڵام لە بەرامبەر لاوازبوونی نەتەوەکەیشیدا بێ دەنگ نەبێت، لەم سۆنگەیەوە سەرەڕای جیاوازی بیرکردنەوەمان لەسەر هەندێ بابەت، بەڵام پێزانینم هەیە بۆ لێدوانەکەی کاک ڕێبوار عەبدولرەحمان کە ووتی (هەڵوەشانەوەی هەرێم و هەر هۆیەک ببێتە هۆی پارچە پارچەبوونی هەرێم هێڵی سورەو ڕەدی دەکەینەوە ).

من وەک نیشتمانپەروەرێک وەک هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە بریندارە دەستخۆشی لە هەر هەڵوێستێکی جوامێرانەی لەو شێوەیە دەکەم لەلایەن هەرکەس و هەر لایەنێک بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif