هۆشداری لە وشکبوونی تەواوەتیی یەکێک لە گەورەترین زۆنگاوەکانی عێراق دەدرێت

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەری ناحیەی مەنار (حەممار)ـی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق داوا لە حکومەت دەکات باری لەناکاو لە زۆنگاوەکانی عێراق بەتایبەت زۆنگاوی حەممار، گەورەترین زۆنگاوی عێراق رابگەیێنێت. دەشڵێت: "بەهۆی گرتنەوەی ئاوی فورات و دابەزینی ئاستەکەی 65٪ زۆنگاوی حەممار وشک بووە."

رۆژی سێشەممە، 11-7-2023، فازڵ وائیلی، بەڕێوەبەری ناحیەی مەنار(حەممار) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانەوە بەتایبەت رووباری فورات، زۆنگاوەکانی عێراق بە دۆخێکی تەواو مەترسیداردا تێدەپەڕن کە هەڕەشەی لەنێوچوونیان لێدەکرێت، بەتایبەت زۆنگاوی حەممار، کە رێژەی 65٪ـی ئاوەکەی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی مەنار بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی عێراق باری لەناکاو لە زۆنگاوەکان رابگەیێنێت، "بۆ ئەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێنە سەر هێڵ و رێگە لەنێوچوونی ئەو سامانە گەورەیە بگرین."

فازڵ وائیلی ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی وشکبوون و دابەزینی ئاستی ئاوی هۆری حەممار، رۆژانە چەندین خێزان لە پارێزگای زیقار و ناوچەکانی سەر بەو پارێزگایە ناوچەکانیان جێدەهێڵن، چونکە خەڵکی ناوچەکە پشت بە زۆنگاوەکان وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەستن.

زۆنگاوی حەممار، گەورەترین زۆنگاوی عێراقە و دەکەوێتە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق. جگە لەوەی سرووشتێکی ناوازەی هەیە و ژمارەیەکی زۆر باڵندە و ئاژەڵی کێوی تێیدا دەژین، سەرچاوەی بژێویشە بۆ بەشێکی خەڵکی دەوروبەری، زۆنگاوەکە لە ناوچەی سوق شیوخ و جبایشەوە لە پارێزگای زیقار دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە بەسرە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif