کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئەنجامی کۆبوونەوە فراوانەکەی بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات


 ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢/٧/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەی فراوای کۆمیتەی ناوەندی پارتی بەڕێوە چوە، لە ڕاگەیەنراوی پاش کۆبونەوەکەدا هاتوە: بابەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باس كرا بەتایبەتی ئەو پاشەكشێیەی بەرامبەر پێكهاتەكانی نێو هاوپەیمانیەتیەكە هەستپێدەكرێ‌ و، جێبەجێنەكردنی مادەكانی ئەو رێككەوتن و هاوپەیمانیەی كە حكومەتی لە سەر تەشكیلكراوە جێی نیگەرانی جدیە و لێكەوتەی ئەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە زیانی بۆ كۆی حوكمرانی عێراق دەبێت

دەقی 
ڕاگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك، كۆمیتەی ناوەندی پارتیمان ئەمرۆ چوارشەممە 12/7/2023 بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامە یەدەكەكان و بەرپرسانی لقەكانی پارتیمان كۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا.

دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كان لە جیهان و ناوچەكە بە گشتی و، عێراق و كوردستان بەتایبەتی،ئەم تەوەرانەی خوارەوە مناقەشەكران و، بۆ ئەو بابەتانەی كه‌ پێویستبوو بریاریان بۆ وەرگیرا:

1. تەوەری یەكەم: بارودۆخی گشتیینێودەوڵەتی: ڕووداوەكانی ئێستای جیهان بەشەڕ و بەهاوپەیمانی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و عەسكەریەكان و قەیرانەكان لێكەوتەیان لەو ڕووانەوە بۆ سەر تەواوی دەوڵەتان هەیە و، سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بووەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان. بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناراستەوخۆ كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە.

2. تەوەری دووەم: بارودۆخی هەرێمایەتی: پەیوەندیمان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ‌ گفتوگۆی لە سەركرا و، بە پێویستزانرا ڕێز لە سەروەریی وڵاتان بگیرێ‌ و پاراستنی ئەمنیەتیان بە گرنگ دەزانرێ،نابێ‌ لە هەرێمەوە هەڕەشە ئاراستەی ئەو ووڵاتانە بكرێت و پێویستە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئەو ووڵاتانە لە بواری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لەبەرچاو بگیرێ‌ و بپارێزرێ‌.

3. تەوەری سێیەم: بارودۆخی عێراق: بابەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باس كرا بەتایبەتی ئەو پاشەكشێیەی بەرامبەر پێكهاتەكانی نێو هاوپەیمانیەتیەكە هەستپێدەكرێ‌ و، جێبەجێنەكردنی مادەكانی ئەو رێككەوتن و هاوپەیمانیەی كە حكومەتی لە سەر تەشكیلكراوە جێی نیگەرانی جدیە و لێكەوتەی ئەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە زیانی بۆ كۆی حوكمرانی عێراق دەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەم پاشەكشێیه‌ی بەشێكی لایەنەكان كه‌ ڕوویداوە، پشتگیری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی دەكەین و هیوادارین بەسەر ئاستەنگ و رێگریەكان سەركەوتووبێت لە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكه‌ی كە رێككەوتنی لە سەركراوە.

4. تەوەری چوارەم: كۆبوونەوە پاڵپشتی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هەنگاوەكانی بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕال بەرزنرخاند و هەروەها هەوڵەكانیان لە چارەسەری بابەتی بوودجەو دابینكردنی مووچە و بژێوی ژیان و ئەمنیەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە پەسەندزانی.

5. تەوەری پێنجەم: تەوەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێم: هەڵبژاردن و هەڵوێستی پارتیمان سەبارەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە تاكو ئێستا هاوێژراون لە سەرۆكایەتی هەرێم و كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، هەروەها هەنگاوەكانی پارتیمان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم و ڕەخساندنی كەش و هەوایەكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لە نێوان لایەنەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی و رێككەوتن لە سەر رێكارە یاساییەكان. لەو پێناوەدا بەردەوامدەبین لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ لایەنەكان و هەوڵدەدەین ئاستەنگ و كێشەكان چارەسه‌ربكەین و ئیدارەی بارودۆخەكە بدەین بەشێوەیەك جیاوازییەكان ڕێگرنەبن لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی دا.

6. تەوەری شەشەم: بارودۆخی ناوخۆی پارتیمان: بەڕوونی باس لە شێوازی كاركردنی ئۆرگانەكان و كاركردنی هەڤاڵانی بەرپرس و كادیرەكان لەم قۆناغەدا كرا، بەتایبەتی گرنگیدان و پابه‌ندی بە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ، هەروەها بایەخدان بە بابەتی ئافرەت و گەنج و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكان لە ئەولەویاتی كارەكان بێت. هه‌روه‌ها سەبارەت بەو پەلامار و هێرشانەی دەكرێتە سەر پارتی، دەبێ‌ هەوڵەكانمان لە ئاستی مێژوو و گەورەیی رێبازی بارزانی دابن و لە ئاستێك دابن كە ئاشتی كۆمەڵایەتی و پرنسیپەكانی ڕاگەیاندن ڕەچاوبكرێت.

لە لایەكی دیكەوە تەئكید لە پەیوەندیی ئەندامان و كادیرانمان لەگەڵ جەماوەر كرایەوە بۆ بەهێزكردنی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی، هەروەها هاندانی هەڤاڵانمان بۆ بەره‌نگاربوونەوەی هەندێ‌ دیاردەی دزێو كە تێكدەری بارودۆخی كۆمەڵاتی و خێزانین وەكو مادده‌ی هۆشبەر. لە كۆتاییدا تەئكید لە پەیرەوكردنی ڕێنماییەكان كرایەوە.

كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان

             



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif