محهمهد رهئووف
ئەندامێکی پێشوی پەرلەمان بەناوی رحیم دەڕاجی کە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی «کفی»یە، لەدادگای فیدرالی عێراق سکاڵای تۆمار کرد لە سەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق «محمد شیاع سودانی» کە ساڵێک بەسەر حکومەتەکەی تێپەریوەو داوای ھەلبژاردنی پێشوەختەی نەکردوەو پێچەوانەی بەرنامەی حکومی و رێکەوتنە سیاسیەکان بەردەوامە لەبەرێوەبردنی ئەنجومەنی وەزیران، شیاع سودانی تۆپەکەی ھەڵدا بۆ پەرلەمانی عێراق و دەڵێت با پەرلەمانی عێراق خۆی ھەلوەشێنێت ئێمەش ئامادەی ھەلبژاردنی پێشوەختین، ئێستا حکومەتی سودانی و پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدرالی ھەرسێکیان لەبەردەم تاقیکردنەوەدان و گەلی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش چاوەروانی ھەلوێستن،
ئەگەر دادگای فیدرالی توانی حکومەتی سودانی بکات بە کاربەرێکەرو داوای لە پهرلەمانی عێراقیشکرد خۆیان ھەلوەشێنن یان وادەی ھەلبژاردن دابنێن ئەوکاتە بۆمان دەردەکەوێت کە دادگای فیدرالی بە خەمی دەستورو یاسا و دۆخی گشتی عێراقەوەیە ، ئەگەرنا دەچێتە ژێر پرسیاری مێژوو، ھەروەھا ئەگەر زۆرینەی پەرلەمان کە پێکھێنەری حکومەتن و رێکەوتنی سیاسیان کردوەو بریاریانداوە کەپاش سالێک ھەلبژاردن بکەن، خۆیان ھەلوەشاندەوەو رێزیان گرت لە رێکەوتنەکان و شەقامی نارازی عێراق ئەوکاتە ئەتوانین بڵێین ئەو پەرلەمانە خاوەن ھەلوێستەو ئەکرێت متمانەی پێبکرێت،
وەئەگەر سودانی و حکومەتەکەی لەبەردەم پەرلەمان و دادگای فیدرالی و خەلکدا داوای ھەلبژاردنی پێشوەختیانکردو کاتێکیان دیاریکرد بۆ دەستلەکار کێشانەوە ئەوکاتە ئەتوانین بلێیین دۆخی دیموکراسی ھەنگاوێکی ناوەو ڕێز دەگیرێت لە بەھا سیاسیەکان و رێکەوتنە سیاسیەکان و ئەو پەیمانانەی بە شەقامی عێراقی دراون، لەکۆتاییدا ئەگەر ھیچێک لەو ھەلوێستانە وەرنەگیران و ھەمویان خۆیان کرد بە کەڕەی شەربەت ئەوکاتە ھەمویان دەچنە ژێر پرسیارو دوور نیە عێراق بەورەو دۆخێکی جیاواز بڕوات.
چاوەڕوانین بزانین لە عێراقی قەزاو قەدەردا چی دەگوزەرێت؟!!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق