ئایا بریکس، سەرەتای کۆتایی دۆلارە

ليست هناك تعليقات


پاش جەنگی ئۆکرانیا، وە پاش ئەو سزا ئابورییانەی لەلایەن ئەمریکاوە خرایە سەر دەوڵەتی روسیا، دوبارە باسوخواسی جێگرەوەی دۆلار لەلایەن گروپی بریکسەوە لە مامەڵە بازرگانییەکان لە جیهاندا وەک شوێنگرەوەی دۆلار سەریهەڵدایەوە.

گروپی بریکس بەیەکێک لە گروپە ئابورییە گرنگەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهاندا، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزرا، هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل، روسیا، هند، چین و ئەفریقای باشور پێکهێنەری سەرەکی ئەم گروپەن. وە ناوی BRICS لە پیتی یەکەمی هەر پێنج وڵاتەکە بە ئینگلیزی پێکهاتوە.

لە ئێستادا نزیکەی ٣٠ ووڵاتی تریش داوایان پێشکەشکردوە کە بچنە ناو ئەو گروپەوە گرنگترینیان ئێران و سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و میسرو جەزائیرە.

کۆبونەوەی داهاتوی ئەم گروپە لە کۆتای مانگی ئابی داهاتو لە ئەفریقای باشور دەبەسترێت بۆ بڕیاردان لەسەر شوێنگرەوەی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکان، بەبیانوی ئەوەی دەوڵەتی ئەمریکا دراوی دۆلار وەک کارتێکی فشار بەرامبەر ئەو دەوڵەتانە بەکاردەهێنێت کە لە سیایەت و ئابورییدا لەگەڵ ئەمریکا پێکنایەن و یەک ناگرتەوە.

ئەم دراوە نوێیە پاڵپشتی تەواو دەکرێت بە زێڕو کەرەستەی تری گرانبەها، بەپێچەوانەی دۆلارەوە کە هیچ پاڵپشتیەکی زێڕی نیەو تەنها پشتی بە سەنەدی قەرزو سودی بانکی بەستوە.

خاڵە بەهێزەکانی ئەم گروپە:

ــ ئەم گروپە نوێنەری ٣٠% قەبارەی ئابوری جیهان و ٢٦% ڕوبەری جوگرافی جیهان و ٤٣% ژمارەی دانیشوانی جیهان دەکەن، بەرهەمێنی سێ یەکی دانەوێڵەن لە جیهاندا. ژمارەی دانیشتوانی ئەم ووڵاتانە ٣،٢ ملیارە، بەرهەمی ناوخۆیی ئەم ووڵاتانە ٢٣،٣% جیهانە.

ــ ئەم گروپە لە ئێستادا بانکێکی گەشەپێدانیان بە سەرمایەی ١٠٠ ملیار دۆلار کردوەتەوە کە بنکەی سەرەکی لە شاری شەنگەهای چینە، بۆ تەمویلکردنی بەردەوام و دروستکردنی پڕۆژەو بوژاندنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی ئەو ووڵاتانەی دەبنە ئەندام لەم گروپە.

ــ لەناو گروپی بریکس هێزی ئابوری جیهان هەیە، لە هەوڵی ئەوەدان ببن بە جەمسەری بنەڕەتی ئابوری جیهان بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی ئەو ووڵاتانەی ئەم گروپە پێکدەهێنن وە دەوڵەمەندی ئەم ووڵاتانە بە زۆرترین کەرەستەی سروشتی و هێزی پیشەسازی لە جیهاندا.

ــ چەندین ووڵات لەئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان لەمامەڵە بازرگانییەکان یوانی چینی بەکاربهێنن، وە دەوڵەتی ڕوسیا لەهەوڵی فراوانکردنی ئەم بازنەیەدایە تەنانەت وڵاتێکی وەک فەرەنسا بەیەکێک لە دۆستە دێرینەکانی ئەمریکا دادەنرێت، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ کڕینی غازی سروشتی، مامەڵە بە یوانی چینی دەکات لەبری دۆلار.

ــ بەهۆی ئەم هەوڵانەوە، یەدەکی نەختینیەیی دۆلار لە سندوقی نەقدی دەولی لەساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی ٨% دابەزیوە.

ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم گروپە:

ــ سەرەڕای هەمو ئەو هەوڵانە هەتا ئێستا دۆلاری ئەمریکی لە حیهاندا بەڕێژەی ٨٤،٣% لەبازرگانیکردن لە ڕێگای سنورەکانەوە بەکاردەهێنرێت، وە بەڕێژەی ١٠٠% لە بازرگانیکردن بۆ نەوت بەکاردەهێنرێت.

ــ ڕێژەی ٥٨،٣٦% لە یەدەکی دراوی بیانی لە جیهاندا دۆلارە کە لە پلەی یەکەمدایە، لە پلەی دوەمدا یۆرۆ دێت بەڕێژەی ٢٠،٥%.

ــ سەرەڕای ئەو هەمو هەوڵ و تەقەلایانەی چین و ڕوسیا کە دەیدەن بۆ شوێنگرەوەی دۆلار، یوانی چینی تەنها ٢،٧% ئەو سندوقە پێک دەهێنێت!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif