شەش ساڵ دوای ئازادکردنی مووسڵ لە دەست داعش، نمایشێکی هیزە ئەمنییەکان لەو شارە بەڕێوەدەچێت بۆ یادکردنەوەی جەنگێکی نۆ مانگە کە بووە هۆی کۆتاییهاتنی سێ ساڵ هەژموونی داعش بەسەر شاری موسڵدا.
عەمید مازن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسی موسڵ دەڵێت، "پێویستە لەسەرمان یادى خوێنى پاکى شەهیدانمان و بریندارانى شارەکە بکەینەوە، کە بە بەهاترینیان بەخشى لە خوێنى پاک و جەستەیان بۆ ئازادکردنى خاکى پاکى موسڵ لەدەستى لە هزرى تەکفیرى، ئێستا موسڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئاسایش و ئارامى."
هێزى ئەمنیی جۆراو جۆر لە موسڵ هەن، بەڵام هێشتا دانیشتووانەکەى متمانەی تەواویان بە دۆخەکە نییە.
ئەنوەر قابیل، دانیشتوویەکی مووسڵە و دەڵێت، "جۆرێک لە نیمچە بێ متمانەیی هەیە، لەلاى ئەو کەسانەى کە نەهامەتى داعشیان بینیوە، بە مەترسییەکاندا تێپەڕ بوون، ئەوان ئێستا دەترسن، پشتیوان بەخوا هەموو ئەوانەى کە موسڵ-یان جێهێشتووە دەگەڕێنەوە."
خزمەتگوزارى و دۆخى ئەمنى بەربەستى سەرەکى بەردەم گەڕانەوەى ئاوارەکانە موسڵ، کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەى 500 هەزار ئاوارە.
ئیبراهیم میرانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى نەینەوا دەڵێت، "ئێستا خەڵکی مووسڵ نەک هەر کورد، بەڵکو خەڵکی عەرەب، تورکمان، ئاشووری، کلدان، شەبەک و نەتەوەی جیاجیا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان. ئەگەر متمانە بۆ خەڵکی گەڕێندرابایەوە و زەمینەسازی کرابا، خەڵکی بەم هاوینە لە ئاوارەییدا لەژێر چادرەکاندا نەدەمانەوە."
ساڵى 2014 داعش شارى موسڵى کۆنتڕۆڵ کرد، لە ماوەى سێ ساڵى دەسەڵاتیدا نزیکەى 11 هەزار دانیشتووی ئەو شارە کوژران.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق