KYP چالاکیەکانی سەدساڵەی لۆزانی دەستپێکرد

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە لە ناوەندی پاریزگای هەڵەبجە، سەکۆی گەنجای کوردستان بە بەشداریی 500 گەنجی سەرتاسەری کوردستان چالاکییەکی فراوانی تایبەت بە تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەبرد.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی گەنجانی سەرتاسەری باشووری کوردستان و نوێنەرانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوێنەری بەشیک لە لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.

بەڵێن عزەت میکە لە وتاری دەستپێکی چالاکییەکەدا رایگەیاند "دەمانەوێت بەم زنجیرە چالاکییە ئەو راستییە بخەینەڕوو کە گەنجانی کوردستان هۆشیار و بەرچاوڕوون و چاوەکراوەن لە بەرامبەر ئەو رووداوانەی لە مێژوودا روویانداوە و لە ئیستادا و داهاتودا لە ئارادان".

لە چالاکییەکەدا دۆکۆمێنتارییەکی تایبەت بە تێپەڕینی 100ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا ئامادەکرابوو نماییشکرا، کۆڕێکی شیعریی تایبەت بە هۆنراوە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی رێبین سەبوور سازکرا، پانێڵیکی تایبەت بە لێکەوتەکانی پەیماننامەکە بە بەشداریی رێبوار جەمال، ئاشنا قادر، رێڤان عوسمان و رێبوار رەئوف و چەندین چالاکیی دیکە بەڕێوەچوون.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، یەکەمین بەرهەمی نووسراوی سەکۆی گەنجانی کوردستان کە نامیلکەی (100 ساڵ پاش لۆزان)ە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

بڕیار وایە سەکۆی گەنجانی کوردستان درێژە بە کەمپەینێکی سۆشیال میدیا بدات تا رۆژی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا کە دەکاتە 24\7\2023. 






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif