یەدەگى ئاوى ئێستا کەمترینە لە مێژووى وڵاتدا

ليست هناك تعليقات

 


گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق دەڵێت، یەدەگى ئێستاى ئاوى عێراق کەمترینە لە مێژووى وڵاتدا و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بڕە ئاوەى لە دوو بەنداوى دروستکراوی سەر رووبارى دیجلە و فورات بەردەدرێتەوە زیاترە لەو بڕەى دەڕژێتە نێویان.

خالید شەمال، گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رۆژی دووشەممە 07-08-2023 بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئاوى یەدەگى ئێستاى عێراق کەمترینە لە مێژووى وڵاتەکەدا و 50%ى بڕى ساڵى رابردووە.

بەگوێرەى ئامارێک کە ساڵى 2022 وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق بڵاویکردەوە، یەدەگى ئاو لەو ساڵەدا 10 ملیار مەتر سێجا بووە. گوتەکەی گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق واتای ئەوەیە، بڕى یەدەگى ئێستای ئاو نزیکەى پێنج ملیار مەتر چوار گۆشەیە.

خالید شەمال رایگەیاند، لە چرکەیەکدا 275 مەتر سێجا لە ئاوی دیجلە و 153 مەتر سێجا لە ئاوی فورات دەچێتە نێو عێراق و ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەنداوى موسڵ بڕى ئاوى بەردراوە 400 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا لەکاتێکدا بڕى ئەو ئاوەى تێى دەچێت 275 مەتر سێجایە؛ هەروەها لە بەنداوى حەدیسە کە ئاوى فوراتى تێدا کۆگە دەکرێت، بڕى ئاوى بەردراوە لێی 200 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا لەکاتێکدا 153 مەتر سێجا ئاوى تێدەچێت.

ئێستا لە عێراق نزیکەى 20 بەنداوى تایبەت بە گلدانەوەى ئاو هەیە کە تواناى ئەوەیان هەیە 80 ملیار مەتر سێجار ئاو گلبدەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif