سەرۆکی USIAD: لە هیچ دەروازەیەکی سنووریی جیهان هێندەی خابوور بارهەڵگر راناگیرێت

ليست هناك تعليقات


 بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا، لە حوزەیرانی ئەمساڵ باشووری کوردستان و عێراق بە هاوردەکردنی کاڵای تورکیا بە بەهای 986 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمی لیستی هاوردەکارانی ئەو وڵاتە دێن. سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی پیشەوەران و بازرگانانی نێودەوڵەتی (USIAD) دەڵێت، دواکەوتنی خاڵی سنووریی خابوور یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولایە.

 
کڵچ: ئامانجی گەورەمان هەن، بەڵام ئاستەنگ زۆرن
 
نەواف کڵچ، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی پیشەوەران و بازرگانانی نێودەوڵەتی (USIAD) بە ڕەووداوی راگەیاندوە، "ساڵی 2022 هەناردەمان 12 ملیار دۆلار بوو، بۆ ساڵی 2023 ئامانجمان 15-16 ملیار دۆلارە. ئێستا هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە و کاری جیددی لەسەر ئەمە دەکەین."
 
کڵچ باسی لەوە کرد ئامانجی زۆر گەورە و گرنگیان هەن، بەڵام کێشە و ئاستەنگی زۆر هەن، هەروەها رووی دەمی لە بەرپرسانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەوەی کێشەکانی تایبەت بە بازرگانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکەن.
 
کڵچ: لە هیچ خاڵێکی سنووریی جیهاندا ئەوەندە چاوەڕوانییە نییە
 
نەواف کڵچ هاوکات باس لە بوونی چەندین ئاستەنگ و کێشە لە خاڵی سنووریی خابوور - ئیبراهیم خەلیل دەکات و دەڵێت، کێشە لە گەیاندنی کاڵا هەیە و ئەمە کاریگەریی خراپ لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست دەکات. هەروەها گوتی: "گەورەترین کێشەی نێوان عێراق و تورکیا، هاتووچۆیە لە دەروازەی سنووریی خابوور-ئیبراهیم خەلیل. دەمانەوێت چی زووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە لە هیچ خاڵێکی سنووریی جیهاندا ئەوەندە چاوەڕوانییە نییە. کات بۆ بازرگانانمان گرنگە، هەندێک جار لە رۆژێکدا 8-10 کاژێر لە سنوور چاوەڕێ دەکەن کە ئەمە بەفیڕۆدانی کاتە و زۆریش خراپە. هەر بۆیە داوا دەکەین لە خابوور-ئیبراهیم خەلیل ئاسانکاری بۆ ئەمە بکرێت."
 
نەواف کڵچ هەروەها باسی لەوە کرد کە دەکرێت لەڕێی عێراقەوە بازرگانانی باکووری کوردستان و تورکیا کاڵاکانیان هەناردەی وڵاتانی سووریا، ئوردن، سعودیە، فەلەستین، یەمەن، قەتەر و تەواوی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بنێرن. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif