وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: وادەی داماڵینی چەکی حزبەکانی رۆژهەڵات درێژناکەینەوە

ليست هناك تعليقات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، وادەی داماڵینی چەکی حزبەکانی رۆژهەڵات درێژناکەینەوە، وتیشی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوکارمان دەبن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بە بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێممان راگەیەندوە، ئێران ئامادەنییە وادەی داماڵینی چەک لە حزبەکانی رۆژهەڵات درێژ بکاتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیان دوپات کردوەتەوە لە داماڵینی چەک لە حزبەکانی رۆژهەڵات لە وادەی خۆیدا هاوکارمان دەبن.

کەنعانی ئەوەشی خستەڕوو: رۆژی 19ی ئەم مانگە وەک کۆتا وادە دیاری کراوە بۆ داماڵینی چەک لە حزبەکانی رۆژهەڵات لەناو خاکی هەرێم.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکانی بۆ سەر خاکی کوردستان راگەیاندو رۆژی 19ـی ئەیلولیش وەک دوا وادە بۆ داماڵینی حزبەکانی رۆژهەڵات لە چەک دیاریکردوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif