کێشەی مووچە هێورکەرەوە یان چارەسەر

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 
-
ئەگەر چی خەونی ئەم نەتەوەیەو تراژیدیاو قوربانیدانی ئەم نەتەوەیە بۆمووچە نەبوو، بەڵام لە وریایی دژبەرانی ماڵی کوردو کورتبینی کوردو لێکترازانی ناوخۆیی کورد هەموو خەونەکانی ئێمەیان خزاندە گۆشەیەکەوەو ناویاننا خەونی مووچە تا ئەو ڕادەیەیی لەبیرکردنەوەی تاکی کورددا جگە لە مووچە هیچی دیکە جێگای نەماوە! 

ئەمە سەرەتایەکی کارەسات بارە بۆ نەتەوەیەکی پەرتەوازەی بێ دەوڵەت دوای چەند مانگ و لەدەیان سەردان و کۆبونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ مووچە دواجار بەغدا بڕیاری سێ مانگ ناردنی مووچەی دا بەو شێوەیەی خۆی ویستی، بەڵام لای هاووڵاتی ڕوون نیە هی کام سێ مانگە. 

ئەوەی گرنگە حیزبی کوردی بیزانێ ئەم شەڕە لەتەک کورددا شەڕی شوناسە لەبەرگی مووچەدا، چارەسەری ئەم کێشەیە لەدیدیدی مندا لەسێ کاردا خۆی دەبینێتەوە کەبریتین لە :. 

١. داننان بەهەڵەکانداو ڕاستکردنەوەیان لەناوخۆدا.

٢. ڕاوێژکردن بەخەڵکانی شارەزاو پسپۆڕ لەبواری دارایی و ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە مووچەو بووجەوە هەیە.

٣. یەک گوتاری کوردی لەبەرامبەر هەر مەسەلەیەک پەیوەندی بە کوردو دەرەوەی ماڵی کوردەوە هەیە . 

ئەگینا ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت تا ئەوان ئامانجی خۆیان دەپێکن. دەبێ ئەوەش بزانین پێدانی ئەوبڕە پارەیە بۆسێ مانگ هێورکەرەوەیە نەک چارەسەر ( موسەکینە نەک عیلاج )!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif