تارا حسین: ئەو کەسەی تەقینەوە ئەنجامداوە نایناسین و ئەندامی تەڤگەر نیە

ليست هناك تعليقات


هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەو هەواڵەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەت دەکاتەوە،کە باس لە تێوەگلانی ئەندامێکیان دەکات لەو تەقینەوەیەی کە لە 1ی ئەم مانگەدا لە سەر پردێکی شاری هەولێر ئەنجامدرا. ڕایگەیەنێت ئەو کەسە ئەندامی پارتە سیاسیەکەیان نییە و سکاڵای یاساییش تۆمار دەکەن. 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تەقینەوەکەی 1ی مانگی نۆ لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدراوە کە ئەندامی تەڤگەری ئازادیە.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند، "بە هیچ جۆرێک دوورو نزیک نایناسین و ئەندامێتی نییە لە تەڤگەری ئازادیدا. ئێمە دەمانەوێت سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی تەڤگەر کراوە، کە پارتێکی سیاسی فەرمیە و خاوەن مۆڵەتە لەسەر ئاستی عێراق. کاری نا یاسایی لە لایەن ئەندامانی ئێمەوە بەڕێوە نەچووە."


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif