ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوك شەڕی بارەگاکانی پارتی یان کوردبوون؟

ليست هناك تعليقات


لە دوای گرژەیەکانی شاری کەرکوك، ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوك بە چوار مەرج تائکیدیان لەوە کردەوە کە پارتی بەتەواوی توانای خۆی بانگەشەی بۆ دەکات و دەیخوازێت، مەرجەکانی ئەنجومەنی عەرەبی بەجۆرێك نوسراون، کە تائکید دەکەنەوە پارتی شەڕی بردنەوەی بارەگاکانی ناکات و عەرەبەکانیش دژی بارەگاکە نین، بەڵکو دژی کوردبونی پارتین!

#مەرجی یەکەمیان بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ شاری کەرکوك ئەوەیەکە (دەبێت پارتی دان بنێت بە عێراقیبونی شاری کەرکوكدا) ئەم خاڵە واتە شەڕی پارتی لە کەرکوك شەڕی کوردستانیبونی کەرکوکە، بۆیە گەر لەو ڕایەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوا ناتوانێ بێتەوە کەرکوك، ئێ پارتی هەمان پەیامی بۆ کەکوك هەیە کە شارێکی کوردستانیە و تەواوی بانگەشەکەی هەر ئەوەیە

#مەرجی دووەم ئەوەیە کە (پارتی دەستهەڵبگرێت لە سوکایەتی بە سوپاو هێزە عێراقیەکان) ئەم مەرجە لە بنەمادا خاڵی هێز دەداتە پارتی نەك خاڵێکی لاوازبێت، ئاخر کێ دەتوانێ سوکایەتی بە سوپاو هێزی ئەمنی بکات لە لاوازیدا، هەردوو خاڵی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی عەرەب لە هەولێر و قەرەبووکردنەوەی ئەو گوندە عەرەبیانەی زیانیان بەرکەوتووە، هەموویان لە چوارچێوەی داخوازیدان نەك سەپاندنی مەرج و هەستیش دەکەیت لە لاوازیەوە نوسراون نەك بەهێزی.

بۆیە ئەم ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوکە شتێکیان نەنوسیوە کە پارتی پێی دڵگران بێت، بەڵکو ئەوەی ئەوان نوسیویانە تائکیدکردنەوەیە لەو بانگەشانەی هەموو هەڵبژاردنێك پارتی بۆ کەرکوکیان دەکات.

لە کاتێکدا پارتی بە بوونی بارەگا لە کەکوك گەر زیانمەند نەبێت ئەوا سود مەند نابێت، هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق لە کەرکوك، پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو زیاتر کورسی بەدەستهێنا لە کاتێکدا هیچ بارەگایەکی نەبوە و نەیتوانیوە بانگەشەش بکات، بەدرێژایی هەموو هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پارتی سەرکردایەتی و بارەگا و بەرپرسێکی زۆری حیزبی و سەربازی لە کەکوك بوە کەچی بە ئەندازەی کۆتا هەڵبژاردن کورسی نەهێناوە کە هیچی لە کەرکوك نەبوە، بۆیە من پێموایە پارتی شەڕی بردنەوەی بارەگا بۆ کەرکوك ناکات ئەوەندەی شەڕی تۆخکردنەوەی بانگەشەکانی دەکات بۆ کەرکوك و ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوك  بە زانینبێ یان نەزانین کارەکەی بە جۆرێك بۆ ئاسان کردن کە پارتی بانگەشەیەکی کەمتری دەوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

عوسمان گوڵپی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif