مەریوانی حاجی جمال هاوکاری نەخۆشخانەی هیواو منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات

ليست هناك تعليقات


 
مەریوان حاجی جەمال لە دوو هاوکاری جیاوازدا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشخانەی هیوا بەسەر دەکاتەوو

سەرمایەداری نیشتمانی مەریوان حاجی جەمال، پێداویستی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ٢٠٠ منداڵی کەمئەندام دابیندەکات. 

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشە بۆ ئێمە، چونکە بۆ یەکەمجار لەسەرەتای خوێندنی ئەمساڵ مەریوان حاجی جەمال سەرمایەداری نیشتمانی، دڵی ٢٠٠ منداڵی کەمئەندام خۆشکرد بە دابینکردنی سەرجەم پێداویسستییەکانی خوێندنی ئەمساڵیان". 

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە یەکەمجار نییە مەریوان حاجی جەمال دڵی چین و توێژە جیاوازەکان خۆشدەکات، بەڵام ئەم کارەی ئەمجارەی کارێکی ناوازەیە، چونکە لە ئێستادا بەهۆی بێ مووچەییەوە بارگرانییەکی زۆر کەوتووەتە سەر ئەو کەسانەی کە منداڵیان هەیە بۆ خوێندن".


هەمیشە نەخۆشخانەی هیوا پێشەنگ بووە و لە پێشەنگی زیاتر بەردەوام دەبێت 

دابین کردنی ئامێرێکی نوێ بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەسەر ئەرکی خێرخواز (مەریوانی حاجی جەمال) کە ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە ئەنجام دانی چەند پشکنێنێکی بۆماوەیی بۆ توشبووانی شێرپەنجە کە دەبینە یەکەم سەنتەر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی کە ئەم پشکنینە ئەنجام دەدەین بۆیە دەتوانین بڵێین ئەمەش شۆرشێکی ترە کە نەخۆشخانەی هیوا وەک هەمیشە بەردەوام بووە ئەنجامی دەدات بۆ خزمەتی زیاتری توشبووانی شێرپەنجە و مانەوەی هیوا وەکو یەکەم نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عێراق لە ڕووی خزمەتگوزاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە.











ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif