مەریوان حاجی جەمال پێداویستی خوێندنی ٢٠٠ منداڵی کەمئەندام دابیندەکات

ليست هناك تعليقات



سەرمایەداری نیشتمانی مەریوان حاجی جەمال، پێداویستی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ٢٠٠ منداڵی کەمئەندام دابیندەکات. 

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشە بۆ ئێمە، چونکە بۆ یەکەمجار لەسەرەتای خوێندنی ئەمساڵ مەریوان حاجی جەمال سەرمایەداری نیشتمانی، دڵی ٢٠٠ منداڵی کەمئەندام خۆشکرد بە دابینکردنی سەرجەم پێداویسستییەکانی خوێندنی ئەمساڵیان". 

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە یەکەمجار نییە مەریوان حاجی جەمال دڵی چین و توێژە جیاوازەکان خۆشدەکات، بەڵام ئەم کارەی ئەمجارەی کارێکی ناوازەیە، چونکە لە ئێستادا بەهۆی بێ مووچەییەوە بارگرانییەکی زۆر کەوتووەتە سەر ئەو کەسانەی کە منداڵیان هەیە بۆ خوێندن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif