شاندێکی باڵای سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە شاری هەولێر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانیان کۆبونەوە
وەفدی هاوپەیمانی نیشتمانی پێکهاتوون لە هەریەك لە (دڵشاد بابان - دکتۆر بهزاد عبدالقادر - کاک کامران جاف -مامۆستا صباح ) لەلایەن دکتۆر جەعفەر ئێمینکی بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و عەباس مەمەند کارگێڕی بەشی پەیوەندی وبەختیار محەمەد بەرپرسی دیسکی پارتە کوردستانیەکانەوە پێشوازیان لێ کراوە، ئامانجی دیدارەکە برەودان بوە بە پەیوەندی نێوان ھاوپەیمانی و پارتی و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان
تێبینی
لە بەرواری 9-12-2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە خۆیان وەك سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی ناساند، ژمارەیەك بڕیاری حیزبەکەیان بۆڕای گشتی ڕاگەیاند کە بە زۆرینە و لە کۆبونەوەی باڵای خۆیاندا پەسەندیان کردون
لە گرنگترین بڕیارەکانیاندا هاتوە:
١-ئەنجومەنێکی کاتی پێکدەهێنین بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی تا بەستنی کۆنگرە.
٢-لادانی سەرۆکی هاوپەیمانی (ئەیوب نیعمەت قادر) ناسراو بە ئارام قادر لە سەرۆکایەتی حیزبەکە و وەرگرتنەوەی مافی هاودید بوون و دەرکردنی لە ئەندامێتی لە هاوپەیمانی نیشتمانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق