ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری زانایان و ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان لە مەراسیمێکی تایبەتدا مزگەوتی گەورەی سەرچنار کرایەوە، پاش نۆژەنکردنەوەی لە لایەن بەڕێز مەریوان حاجی جەمالەوە.
لەو بارەیەوە مامۆستا هۆشیار جافەرانی رایگەیاند: بە سوپاسەوە ئێمە لەگەڵ كاك مەریوان حاجی جەمال گفتوگۆمانكرد و ئەرزێكمان بۆ دابینكرد و مزگەوتێكی خنجیلە و جوان و تەواو كوالێتی بەرزی بۆ دروستكردین و ئێوارەی ئەمڕۆ كردمانەوە.
مێژووی ئەم مزگەوتە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 100 ساڵ بەر لە ئێستا، پاش نۆژەنکردنەوەی لە دوو نهۆم پێكهاتووە و بە شێوازێكی زۆر مۆدێرن دروستكراوەتەوە، وەزارەتی ئەوقافیش هاوكاری نۆژەنکردنەوەی ئەم مزگەوتە بوون و ئەمڕۆش نانی هەزار كەس لە مەراسیمی کردنەوەی ئەم مزگەوتە دابینکرا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق