تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەزەو دانیشتوانەکەی دەکات؟

ليست هناك تعليقات



ئیسماعیل حمەرحیم
-
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەوردی دووبارەگەڕامەوە بۆ خۆێندنەوەی لاپەڕەو ئایەتو سورەتەکانی تەورات،تابزانم ئەم کتێبەی جولەکەکان چۆن باسی شاری غەزە دەکات.

لەئەنجامی ئەو گەڕانە توانیم ئەم نوسینە موتەواضیعانە بەرهەمبێنم.

ئەگەر تاقەت و حەوسەڵەتان هەبوو ئێوە بەچەند خولەکێک بەرهەمی چەند ڕۆژێکی من لەگەڕانم بەناو تەوراتدا دەتوانن سوود وەرگرن.

تەورات ناوی هەندێک پێغەمبەری تێدایە، کەلەئیسلامدا ناویان نییە، بۆنمونە: ( ئیرمیا، صەفنیا، عاموس، حەبەقوق، میخا....

خودای جولەکە لەهندێک سورەتی تەوراتدا باسی شاری غەزەو فەلەستینی کردووەو خودا لەو ئایەتانەدا بەتەواوی لەدانیشتوانەکەی توڕیەو غەزەبی خۆی بەسەریاندا باراندووە.

بۆنمونە لەسورەتی پێغەمبەر ٳرمیادا لەئایەتی47 دەڵێ:( هذه هي النبوءة التي ٲوحی بها الرب ٳلی ٳرمیا عن الفلسطین قبل ان يهاجم فرعون غزة........)واتە ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ ئەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بەفەلەستینییەکان پێش ئەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات....

سەبارەت بەفەرمانەکەش تەورات دەڵێت: هەمو دانیشتوانی خاکەکەی واوەیلادەکەن....

خەڵکی غەزە لەبەرماتەم سەریان دەتاشن....
باوک ئاوڕ لەکوڕ ناداتەوە....
ئەو ڕۆژە هاتوە بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستینییەکان و بۆ بڕینەوەی پاشماوەیەک....
یەزدان خەریکە فەلەستینییەکان تەفروتونادەکات..... 
شمشێری خودا چۆن پشودەدات کەیەزدان فەرمانی پێکردبێت....
ئەم وتانە هەمووی لە ٳرمیای 47 باسکراوە.

تەورات کەبەبڕوای جولەکەکان یان موساییەکان کتێبی پیرۆزەو وتەی خودای تێدا هاتووە.

لەم ئایەتەی سەرەوەدا دەردەکەوێت کەخودا لەگەلی فلستین و شاری غەزە توڕەدەبێت وتەفروتونایان دەکات و لەخەمباری و ماتەمدا سەری خۆیان دەتاشن...

هەروەها لەباسی عاموس پێغەمبەردا لەئایەتی یەک دەڵێت:( هكَذَا قَالَ الرَّبُّ: «مِنْ أَجْلِ ذُنُوبِ غَزَّةَ الثَّلاَثَةِ وَالأَرْبَعَةِ لاَ أَرْجعُ عَنْهُ، لأَنَّهُمْ سَبَوْا سَبْيًا كَامِلاً لِكَىْْ يُسَلِّمُوهُ إِلَى أَدُومَ. 7فَأُرْسِلُ نَارًا عَلَى سُورِ غَزَّةَ فَتَأْكُلُ قُصُورَهَا. 8وَأَقْطَعُ السَّاكِنَ مِنْ أَشْدُودَ، وَمَاسِكَ الْقَضِيبِ مِنْ أَشْقَلُونَ، وَأَرُدُّ يَدِي عَلَى عَقْرُونَ، فَتَهْلَِكُ بَقِيَّةُ الْفِلِسْطِينِيِّينَ، قَالَ السَّيِّدُ الرَّبُّ.....

بەهەمان شێوە لەم ئایەتەشدا خودا هەڕەشە لەدانیشتوانی غەزە دەکات و دەڵێت بەهۆی یاخی بوونی دانیشتوانی شاری غەزەوە کەچەند کۆمەڵگایەکیان بەدیل گرت و بەئەدۆمیان فرۆشت ئاگر دەنێرمە سەرتان تاشوراو قەڵاکانتان بخوات....

لەدرێژەی ئایەتەکەدا خودای جولەکە لەدانیشتوانی فەلەستین توڕەدەبێت و دەڵێت فەرمانڕەواکەیان لەئەشدود و گۆچان بەدەستان لەئەسقەلان ڕیشەکێش دەکەم....

پاشماوەی فەلەستینییەکان لەناودەچن...ئەمانەو دەیان هەڕەشەی دیکە کەلەباسی عامووس پێغەمبەردا هاتووە سەبارەت بەگەلی فەلەستین و شاری غەزە...

بەهەمان شێوەی دوو ئایەتەکەی سەرەوە لەئایەتی دووی سورەتی سەفنیا(صفنیا) تەورات دەڵێت: 

(فَغَزَّةُ سَتُهجَرُ،وَأشْقَلُونُ سَتُخَرَّبُ،

وَأشْدُودُ سَيُطرَدُ أهْلُهَا فِي مُنْتَصَفِ النَّهَارِ،وَعِقْرُونُ سَتُستَأْصَلُ، يَا مَنْ تَسْكُنِينَ بِجَانِبِ البَحْرِ،

يَا أُمَّةَ الكِرِيتِيِّينَ،اللهُ يُنبِئُ بِدَمَارِكِ يَا كَنْعَانُ،يَا أرْضَ الفِلِسْطِيِّينَ.....) خودا دەڵێ غەزە چۆڵ دەبێت ئەسقەلان وێران دەبێت، ئەشدود لەنیوەرۆدا کاول دەکرێت.....

لەدرێژەی ئایەتەکەدا خودای جولەکە دەڵێت ئەمە فەرمایشتی یەزدانە دژی ئێوە ئەی کەنعان وخاکی فەلەستین لەناوت دەبەم و کەستان ناهێڵمەوەو کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا.....

ئاشکرایە کە شاری غەزەو فەلەستین لەقورئانیشدا ئاماژەی بۆکراوەو سەبارەت بەدانیشتوانەکەی دەڵێت: قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ....گەلی موسا بە موسایان وت ئەو گەلەی لەفەلەستین نیشتەجێن قەومێکی ئازاو بەجەرگن و ئێمەناتوانین بچینە ناوشارەکەیان و شەڕیان لەگەڵ بکەین هەتائەوان لەوێ بن.....

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif