لە مۆسکۆ پێشانگه‌ی هاوبەشی شێوه‌كاریی بەڕێوەدەچێت
له گەلەری هونەری مۆدێرن لە مۆسکۆ، پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش شێوەکاری كوردی رووسیا کرایەوە و حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.
له پێشانگهكهدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا نمایشكرا، كه تایبه‌ت بوون به لایه‌نه‌كانی ژیان و كولتووری كورد له رووسیا.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی رووسیا و به‌شێك له هاونیشتمانییانی كوردی رووسیا له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی پێشانگهكهدا ئاماده‌بوون.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دوێنی هەینی 13ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە پێشانگەکەدا ئامادەبوو و ستایشی هونه‌ر و خزمه‌تی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شداری له پێشانگهكهدا كردبوو، رایگه‌یاند، راسته كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه، به‌ڵام هه‌موومان شانازی به هه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، كه وه‌ك پشت و په‌نای خۆمان و ناسنامه‌ی كولتووری و فه‌رهه‌نگیمان ده‌یبنین.
هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان داوایان كرد، له‌مه‌ودوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وانیش به كار و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردی تاراوگه به گشتیی و هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا به تایبه‌تی بتوانن به‌رهه‌م و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بخەنەڕوو.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، هاوكار و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتەکەی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی رووسیا.
هه‌ریه‌ك له نامیق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، راوێژكار لە وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق