‎كەی گرووپە میلیشیاكان تەواو دەبن؟!

ليست هناك تعليقات


کوردستان ئەحمد
-
‎شەڕی گرووپە چەكدارەكانی كەرتی غەزە و سوپای ئیسرائیل، بۆچوونی بەشێكی زۆر لە شرۆڤەكار و راوێژكارەگرنگەكانی جیهانی گۆڕی، بەتایبەتی ئەو قەڵەم بەدەستانەی كە سی ئای ئەی و مۆساد و پێنتاگۆن گوێقوڵاغیانبوون.

‎لە ساڵی 2018ەوە لە پنتاگۆن پڕۆژەیەك جێبەجێكرا ،كە 79 كەسی زۆر تەكنۆكرات، لە هەموو جیهانەوە ئامادەیانكردبوو، پڕۆهەكە 300 لاپەڕەبوو، هەڵئێنجراوەكەی 27 لاپە ڕەبوو، كورتەی ئەم پرۆژە نوسراوە ئەمەبوو

‎پێویستە پێنتاگۆن دەستبكات بە لەناوبردنی گرووپە چەكدارەكان لە سوریا، عێراق، لیبیا،یەمەن و ،لوبنان و ئیسرائیل، گرووپەكان 7 دانەی سەرەكیبوون بەحەماس دەستیپێدەكرد و بە حزبوڵای عێراقی تەواو دەبوو، ئامانجەكە ئەوەبوو ریشەكێش بكرێن، 300 ملیار دۆلار بۆ رووبەرووبونەوە و قەڵاچۆكردنیان دانرابوو، كە لە هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی ئاسمانیدا خەرجدەكرا.

‎دەرئەنجامەكەی ئەوەبوو، كە بەم شێوەیە دەتوانن رووبەرووی گرووپە چەكدارەكان ببنەوە، تا رادەیەكی زۆر پڕۆژەكە سەركەوتوو بوو، بەڵام هەرگیز نەبووە هۆی ئەوەی گرووپەكان لەناو بچن، بەڵكو بەپێچەوانەوە بێشومار ژمارەیان زیادیان دەكرد و زۆریش مەترسیدار تر دەبوون، تا رادەی ئەوەی ئەمریكایان ناچار كرد بنكەو بارەگاكانی بپێچێتەوە و لە چەند شوێنێك نەبێت نەمێنن(بنكەی كەی وەن) بەنموونە.

‎تا سەرهەڵدانی هێرشە وردەكەی چەكدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بەتەواوەتی باوەریان هەبوو كە گرووپە چەكدارەكان دەبێت بەو شێوەیە لەناوببرێن و ریشەكێش بكرێن، كە لە پڕۆژەی راوێژكارە تەكنۆكراتەكاندا نوسرابوو.

‎حەماس هاوكێشەی تێگەیشتنەكانی پێچەوانە كردەوە، سی ئای ئەی بە بەشێكی زۆر لە گفتوگۆكاندا چوەوە وتەنانەت كاركردنی لەگەڵ بەشێك لە بریكارەكانی راگرت، بەتایبەت بریكارەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

‎مۆساد لەبارەی پرۆژەكەوە بە سیای وتووە، ئێمە چیتر گوێرایەڵی ئامۆژگارییە سواوەكانی ئێوە و بریكارەكانتان نابین و بە سەربەخۆ رووبەڕووی مەترسیەكان دەبینەوە، لەژێر ئەو بنەمایەش دەستی بەپاككردنەوەی غەزەكرد.

‎كێشەكە لەكوێدایە؟

‎پرسیارە هەرە گرنگەكە ئەوەیە، ئایا رەوایە سوپای یەكەمی جیهان و 18هەمین سوپای جیهان بەو هەموو فڕۆكە گەورە وبەهێزانەوە نەتوانن رووبەڕووی 7 گرووپی چەكدار ببنەوە، ئایا رەوایە پێنتاگۆن بەو هەموو زانیاری هەواڵگری و هێز و چەكەوە ناچار بكرێت بنكە وبارەگاكانی كۆبكاتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت عێراق؟ ئایا رەوایە ئیسرائیل بەو هەموو هێز و هەواڵگرییە بەهێزەوە نەزانێت هێرشێكی وەك هێرشەكەی 7ی مانگ دەكرێت؟

‎لەڕاستیدا ئەمریكا و ئیسرائیل شوێنێكیان دێشیت، بەڵام شوێنێكی دیكە تیمار دەكەن، عەسڵی بابەتەكە ئەوەیە كە مۆساد و سیا لەبارەی گرووپە چەكدارییەكانەوە زۆر هەڵەبوون، چونكە نەك نەیانتوانی ریشەكێشیان بكەن بەڵكو توشی گەورەتەین شكستیش بوون لەبەرامبەریان.

‎گرووپە چەكدارەكان هێزی تۆكمەی عەشایەری ئاینی مەبدەی محافزكاری گوێرایەڵ و شەڕكەرن، هەرهەمووشیان یەك سەریان هەیە، وەك چۆن هەشتپێ تەنها یەك سەری هەیە گرووپە چەكدارەكانیش یەك سەریان هەیە.

‎ئێستا سیا و مۆساد دەبێت بزانن، كێشەكە سەری مارەكەیە و دەبێت لەوێوە ئەم گرووپانە بێدەنگ بكرێن، كێ چەك و پارە و تفاق بە هێزەكانی گرووپە چەكدارەكان دەدات؟ ئەمە كڕۆكی بابەتەكەیە.

‎ئەمریكا و ئیسرائیل تەنها دەست بۆ ئێران رادەكێشن، چونكە ئێران بەم شێوازە بیر لە پاراستنی قەوارەی ویلایەتی فەقێ دەكاتەوە، بۆیە دروستكردنی ئەم گرووپانە و دابەشكردنی بەسەر دەوڵەتانی دەورووبەردا حیكمەتەكەی لەوەدایە ئاگرەكە دووربێت لە تاران و لە بەغدا و بەیروت ودیمەشق گڵپەی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش هە موو شتێك دەكات.

‎وەك دایكێك كە 7 بێچووی بەسەردا كەوتبێت لە قوتی خۆی دەگرێتەوە و دەیكات بە قورگی ئەوگرووپانەدا بۆ ئەوەی شەر لە كوچەو كۆڵانەكانی خۆی دورخاتەوە.

‎ئێستا ئەم گرووپانە رەگ و ریشەی عەسڵیان لە قومە و مەلاكانی ئەوێ تەربیەتیان دەكەن، بۆ ئەوەی لەناویش ببرێن دەبێت سەری مارەكە پانبكرێتەوە، لە راستیشدا پانكردنەوەی سەری مارێكی وەك ئێران زۆر ئاسان نییە، چونكە ئەم مارە هەم بە مەعریفە و هەم بەتەمەن و هەمیش بەهێزە، هەر بۆیە نابێت هەر لەخۆڕا دەست بۆ پانكردنەوەی سەری ئەم جۆرە مارانە ببرێت.

‎نە ئیسرائیل و نە ئەمەریكاش هیچ نیازیان نییە رەحمی موشەكەكانیان بەسەر گەلی ئێراندا ببارێنن، چونكە هەم لە ئێران دەترسن هەمیشە لە پەرەسەندنی شەركە كە رووسیا و چین بەشدای تێدابكەن و هەمیش گرووپە چەكدارەكان وەك شانە زەردەواڵە بئاڵێن لە كۆنسوڵخانە و بنكە سەربازییەكان.

‎ئێستا ئێران خوێنی خۆی لە كاسەوەكردووە بۆئەوەی گرووپە چەكدارەكان لەناونەچن، بەڵام ئەمجارە ئیسرائیل رووشدە لەوەی حەماس تەواوبكات و ئیتر نەیهێلێت وە ئامادەشە هەموو ئاڵنگاریەكی ناوچەكە ببینێت و رووبەرووی هەمووشی ببێتەوە.

‎لە حەوتی مانگەوە سیا و مۆساد زۆر بەباشی دەزانن دەبێت سەری مارەكە پانبكرێتەوە بەم شێوەیەش ئۆتۆماتیكی هەموو گرووپەكان دەتوێننەوە و نامێنن.

‎نوسین و بیركردنەوە لەم چەند دێرە زۆر ئاسانە بەڵام ئەگەر لەسەر عەرزی واقیع بیانبینیت، چی روودەدات، ئەوەی كەنەبووە وببێت دەبێت، هەر ئەمەش وادەكات هەموو شتێك لەناوچەكە وێرا ببێت.

‎سیا و مۆساد زۆر باشدەزانن، تاكە چارەسەرێك لە ناوچەكە هەبێت لێدانی ئێرانە، بەڵام ئەمە هەروا ئاسان نییە، چونكە هەم ئێران بە ئاسانی ناكەوێت هەمیش، نە چین و رووسیاش خاترجەم دەستدەخەنە پشتەگوێیان تائەمریكا یان ئیسرائیل لە ئێران بدەن، چونكە هەرگیز كرملن رازی نییە واشنتن شوختێكیش بخاتە باڵەخانەی پەیكەری ئازادی ،هەتا خۆی نەیەوێت، وەك چۆن نەیهێشت شوختێك بەر قاتە گرانبەهاكانی ئەسەد بكەوێت..

‎یان دەبێت بەتەواوەتی رووبەڕووی ئێرا ببنەوە، یانیش دەبێت تا 300 ساڵی دیكە هەر شەری گرووپە چەكدارەكان بكەن،ئەگەر نا سیا و مۆساد دەبێت هەر راپۆرتی تەكنۆكراتە كلاسیكەكان بخوێننەوە و گوێ لە رادیۆیەكی كۆن بگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif