لە نۆ رۆژدا نزیکەی دوو ملیار دۆلاری فرۆشتووە

ليست هناك تعليقات



لە نۆ رۆژی ئەم مانگەدا بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 1.9 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ کاریگەرییەکانی رێکارەکانی بانکی ناوەندی لەسەر بەهای دینار دەردەکەون.

 بۆ خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دەردەکەوێت لە ساڵی 2024دا ئەو بانکە لە ماوەی ئەو نۆ رۆژەی دەوامی فەرمی و بۆرسە هەبووە، یەک ملیار و 930 ملیۆن و 771 هەزار دۆلاری ئەمریکیی لە رێگەی بانک و کۆمپانیاکانی نێوەندگیرەوە خستووتە بازاڕەوە.

لە رۆژانی "3، 4، 7، 8، 9، 10، 11، 14، 15"ی کانوونی دووەمی 2024، بانکەکە ئەو بڕە دۆلارەی فرۆشتووە. زۆرترین دۆلار خرابێتەڕوو رۆژی چوارشەممە 11ی کانوونی دووەم بووە، کە بڕی 229 ملیۆن و 63 هەزار دۆلار خراوەتەڕوو. کەمترین دۆلاریش لەو نۆ رۆژە خرابێتەڕوو، رۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2024 بووە، کە بڕی 205 ملیۆن و 298 هەزار دۆلار بووە.

رۆژی دووشەممە 14-01-2024 مەحموود فایز، شارەزای ئابووری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا کاریگەریی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دەردەکەوێت."

بانکی ناوەندیی عێراق هەر دۆلارێک بە 1310 دینار دەفرۆشێت بۆ حەواڵەکانی دەرەوە و کارتی ئەلیکترۆنی و مامەڵەکانی دیکە، بڕی 1305 دیناریشی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە کاش دیاریکردووە، لە کاتێکدا لە بازاڕدا 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار و زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەی خوارەوە بڕی ئەو دۆلارەیە کە لە نۆ رۆژی ئەم ساڵدا بانکی ناوەندیی عێراق خستوویەتیەڕوو:

- چوارشەممە 03-01-2024:

کۆی گشتی:
205 ملیۆن و 298 هەزار دۆلار

حەواڵە:
188 ملیۆن و 706 هەزار دۆلار

کاش:
16 ملیۆن و 592 هەزار دۆلار

- پێنجشەممە 04-01-2024:

کۆی گشتی:
207 ملیۆن و 723 هەزار دۆلار

حەواڵە:
163 ملیۆن و 943 هەزار دۆلار

کاش:
43 ملیۆن و 780 هەزار دۆلار

- یەکشەممە 07-01-2024:

کۆی گشتی:
210 ملیۆن و 253 هەزار دۆلار

حەواڵە:
188 ملیۆن و 893 هەزار دۆلار

کاش:
21 ملیۆن و 360 هەزار دۆلار

- دووشەممە 08-01-2024:

کۆی گشتی:
217 ملیۆن و 473 هەزار دۆلار

حەواڵە:
194 ملیۆن و 773 هەزار دۆلار

کاش:
22 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار

- سێشەممە 09-01-2024:

کۆی گشتی:
221 ملیۆن و 6 هەزار دۆلار

حەواڵە
209 ملیۆن و 886 هەزار دۆلار

کاش:
11 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار

- چوارشەممە 10-01-2024:

کۆی گشتی:
212 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار

حەواڵە:
188 ملیۆن و 602 هەزار دۆلار

کاش:
24 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار

- پێنجشەممە 11-01-2024:

کۆی گشتی:
229 ملیۆن و 63 هەزار دۆلار

حەواڵە:
206 ملیۆن و 883 هەزار دۆلار

کاش:
22 ملیۆن و 180 هەزار دۆلار

- یەکشەممە، 14-01-2024:

کۆی گشتی:
219 ملیۆن و 949 هەزار دۆلار

حەواڵە:
209 ملیۆن و 269 هەزار دۆلار

کاش:
10 ملیۆن و 680 هەزار دۆلار

- دووشەممە 15-01-2024:

کۆی گشتی:
206 ملیۆن و 303 هەزار دۆلار

حەواڵە:
193 ملیۆن و 283 هەزار دۆلار

کاش:
13 ملیۆن و 20 هەزار دۆلار

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif