دوای زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژ بایکۆت و خۆپیشاندانەکان، مامۆستایان هیچ بڕیارێکیان نیە بۆ شکاندنی بایکۆت و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و دڵنیایی دەدەن لە بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان
سەبارەت بە بایکۆت و خۆپیشانداندانەکان، عوسمان گوڵپی ڕایگەیاند: ئەوەی جێگەی داخە بێباکی دەسەڵاتە بەرامبەر بە خەباتی مەدەنی و داخستنی دەرگاکانی خوێندن و بەدەمەوە نەهاتنی بۆ چارەسەری دۆخەکە، هەر بۆیە ئێمە ئەو ئامانجەی بۆی هاتینە شەقام و هەوڵمان بۆدا بەدی نەهاتوە بۆیە خۆپیشاندان و بایکۆت بەردەوامە و پاشەکشەی لێ ناکەین
سەبارەت بە پەرت بوونی شەقام و ڕاگەیاندنی دوو کاتی جیاواز بۆ خۆپیشاندان ، عوسمان گوڵپی وتی: ڕاستیەکەی ئەوە پەرت بوون نیە بەڵکو لە پێشتریشدا ڕوویدا کە شونێك خۆپیشاندانی کردوە و شوێنەکانیتر رۆژێتریان دیاری کردوە، بۆیە سلێمانی ڕۆژی یەك شەممەی دیاریکردوە و دەوروبەری سلێمانی پێیانباش بوە کە ڕۆژی دووشەممە خۆپیشاندان بێت، لە ڕاستیشدا شەقام موڵکی هەر خەلکێكی ناڕازیە و کێ دەتوانێ بەدەنگی بەرز بڵێ نا ئەوە ڕؤڵەی ڕاستەقینەی شەقامە، بۆیە ڕۆژی یەك شەممە بەشداری خۆپیشاندانی سلێمانی دەکەین و بۆ ڕۆژی دوو شەممەش بەشداری ناڕەزایی دەکەین لە هەڵەبجە و شارەزوور
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق