بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵى چى لە دۆخى هەڵبژاردن دەگۆڕێت؟

ليست هناك تعليقات


بڕیارەکەى دادگەى فیدراڵى لەبارەى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان شێوازى دەنگدان، هاوکێشەى ناو پەرلەمانى داهاتووى کوردستان دەگۆڕێت، نرخى دەنگ بۆ بەدەستهێنانى کورسى بەگوێرەى شارەکان و رێژەى بەشداریى دەنگدەران دەگۆڕێت.

بایکۆتکردنى هەڵبژاردن یەکێک بووە لە بژاردەکانى بەردەم کریستیانەکان ئەگەر کورسییەکانی کۆتا هەڵوەشێتەوە، یەکێک لە چارەسەرەکانیش کە خراوەتەڕوو، ئەوە بووە بەربژێرى ژنى کریستیان بەشدارییان پێبکرێت لە لیستەکانى دیکەی وەک کۆتاى ژن.

رۆژی 22ى شوباتی 2024، دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیارى لەسەر چەند تانەیەک دا کە لە دژى چەند مادەیەکى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کرابوون، یەکێک لەو مادانەى کە بە نادەستوورى زانى، دیاریکردنى 11 کورسیی کۆتای پێکهاتەکان بوو لە پەرلەمانى کوردستان، کە پێنج کورسی بۆ کریستیان و پێنجى دیکەیان بۆ تورکمان و یەک کورسیش بۆ ئەرمەنەکان بوو.

دادگە بازنەکانى هەڵبژاردنى کرد بەوەى لە چوار بازنە کەمتر نەبێت، کە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان پشکى کورسییەکانیان بەم جۆرە دەبێت: پارێزگاى سلێمانى 39 کورسی، هەولێر 35 کورسی، دهۆک 24 کورسی و هەڵەبجە دوو کورسی.

شێروان زرار، شارەزاى بوارى هەڵبژاردن کە پێشتر ئەندامى ئەنجوومەن و گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان بووە رایگەیاند، بەگوێرەى ئەو بڕیارە و پەیڕەوکردنى فرە بازنەییە، نرخى کورسی لەهەر پارێزگایەک دەگۆڕێت کە چەند دەنگى دەوێت بەپێى رێگەى دەنگدەرانى شارەکە کە تاوەکو زیاتر بێت نرخى بەرزتر دەبێتەوە.

شێروان زرار ئاماژەى بەوەشدا، بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵى، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان هەڵنەوەشاوەتەوە و هاوشێوەى دیوانى چاودێرى دارایی و دەستەى مافى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان و عراقیش بە جیا هەن و تەنیا بۆ ئەم هەڵبژاردنە کۆمیسیۆنەکەى عێراق سەپەرشتى هەڵبژاردن دەکات.

شێروان زرار دەڵێت، "یەکێک لە تیرەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵى، کریستیانەکانى پێکا، زۆرترین چاوەکان لەسەر ئەوان بوون بە تایبەت کە یەکێک لە سکاڵاکارانى ئەو دۆسیە ئامانج شەمعوون، ئەندامى پێشووى کریستیانى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بوو."

زیا پترۆس، کەسایەتى کریستیانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پێشووى دەستەى مافى مرۆڤ پێى وایە، دادگەى باڵاى فیدراڵى"خراپترین" بژاردەى هەڵبژاردووە لەو بڕیارەدا و چاوەڕوان نەکراو بووە و سکاڵاکەش بەو شێوەیە نەبووە.

زیا پترۆس ئاماژەی بەوەدا، پێشنیازێک هەبووە بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنەکان لەلایەن کریستیانەکانەوە.
 
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif