لە هەفتەیەکدا داهاتی سنووری سلێمانی 71% کەمیکردووە

ليست هناك تعليقات


بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بە بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، زیاتر لە 71% کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، لە 02ـی ئادارەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 08ـی ئادار 2024، داهاتی سنوورەکە 11 ملیار و 562 ملیۆن و 841 هەزار و 779 دینار بووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەیەک پێشووتر و لە 24ـی شوبات بۆ 1ـی ئادار، 41 ملیار و 202 ملیۆن و 587 هەزار و 881 دینار بووە.

ئەو داتایانە تایبەتە بە داهاتە نانەوتییەکان. بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەکە بەراورد بە هەفتەی پێشووتری سنوورەکە، 71.93% کەمیکردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و 996 ملیۆن دینار بووە.

داهاتی نێوخۆ جگە لە خەرجی فەرمانگەکان، بۆ دابینکردنی ئەو کورتهێنانە خەرج دەکرێت کە بۆ پێدانی مووچە دروست دەبێت و بە گوێرەی مانگی رابردوو بێت، 300 ملیار دینار کورتهێنانی مووچە بەو داهاتانە پڕکراونەتەوە.

رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif