رۆناڵدۆ مێژوویەکی گەورەی لە سعودیە تۆمارکرد

ليست هناك تعليقات



کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی، مێژوویەکی گەورەی لە خولی سعودییەدا تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی ئەو خولەدا لە یەک وەرزدا 35 گۆڵ تۆماربکات.

لە دوایین یاریی ئەم وەرزەیاندا لە خولی سعودیە، یانەی نەسڕ بەرامبەر یانەی ئیتیحاد یارییکرد، پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو خولەک، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی نەسڕ تۆمارکرد.

لە خولەکی 66 سوایلێم عەبدوڵڵا، یاریزانی یانەی ئیتیحاد بەکارتی سوور لە یارییەکەدا کرایە دەرەوە.

خولەکی 68 کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەلێدانێکی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەی نەسڕی تۆمارکرد، ئەو گۆڵە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانانی یانەی نەسڕی خستە نێو دڵخۆشییەکی زۆر و شێتانە بەیەکەوە ئاهەنگیان گێڕا.

لە خولەکی 78 عەبدولرەحمان غەریب بەلێدانی سزا نەسڕی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.

پاشان یانەی ئیتیحاد بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ کە لەلایەن فەرحان سەعید و فابینیۆوە تۆمارکران ئەنجامەکەیان کەمکردەوە.

سێ خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە مەشاری نەمر، گۆڵی چوارەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد، خاوەن یاریگە یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

یانەی نەسڕ لەم وەرزەی خولی سعودیدا لە 34 یارییدا، 26 بردنەوە، 4 یەکسانبوون و 4 دۆڕانی هەبوو و بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پلەی دووەمی خولەکەی بەدەستهێنا.

ریکۆردە مێژووییەکانی رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵەی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد تۆماریکرد، بووە یەکەم یاریزانە لە مێژووی خولی سعودیدا، لە وەرزێکدا 35 گۆڵ تۆماربکات، بەمەش ریکۆردی عەبدولرەزاق حەمداڵڵە، ئەستێرەی مەغریبی و یانەی ئیتیحادی شکاند کە لە وەرزێکدا 34 گۆڵی تۆمارکردبوو.

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی سعودیە و یەکەم یاریزانە لە مێژوودا لە 4 خولی جیاواز بووبێتە گۆڵکار، لە پرێمەرلیگ، لالیگا، سێریا ئا و خولی سعودی.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەی خولی سعودیەدا 35 گۆڵ و 11 ئاسیستی هەبوو، بەشداریی لە 46 گۆڵدا کرد، 4 هاتریکی تۆمارکرد، 3 گۆڵی بەلێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد.


کریستیانۆ لە دوای یارییەکە چی گوت؟
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای یارییەکە قسەیکرد و گوتی "زۆر دڵخۆشم بەبردنەوەی ئەم یارییە و شکاندنی ریکۆردێکی چاوەڕوانکراو، ئەوە بۆ کاروانی یارییکردنی من زۆر گرنگبوو، ئێستا ئامانجی ئێمە بردنەوەی جامی شای سعودییە."

رۆناڵدۆ گوتی "هیوادارم یاریی کۆتایی جامی شای سعودیە دادپەروەریی تێدابێت."
دوای ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی "من بەدوای ریکۆردەکان ناگەڕێم، ریکۆردەکان بەدوای مندا دەگەڕێن."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif